گه‌شه‌کردن و خه‌لق له‌نێوان گریمانه‌ و تیۆری و ڕاستیی زانستیدا
گه‌شه‌کردن و خه‌لق
له‌نێوان گریمانه‌ و تیۆری و ڕاستیی زانستیدا
 

 

ئایا گه‌شه‌کردن ته‌نها تیۆرییه‌کی به‌هێزه‌ یان ڕاستیی زانستیه‌؟
ئایا خه‌لق ڕاستیی زانستیه‌ یان ته‌نها تیۆرییه‌کی لاوازه‌؟

سه‌ره‌تا پێناسه‌ی (گریمانه‌) و (تیۆری) و (ڕاستی) ی زانستی ئه‌که‌م..
گریمانه‌ (فرضیة)
Hypothesis    بیرۆکه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رنجێک دروست ئه‌بێ و هێشتا به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌ پشتگیریی بکات.. کاتێک به‌ڵگه‌ په‌یدا ئه‌بێ و کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ پشتگیریی ئه‌که‌ن ؛ ئه‌بێته‌ بیردۆزه‌ (نظریة) Theory به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی نه‌سه‌لماوه‌ و که‌لێن و ناته‌واویی هه‌یه‌ و هه‌مو شتێکی بۆ لێک‌نادرێته‌وه‌ و به‌ڵگه‌کانی پڕاوپڕ نین.. کاتێکیش به‌ته‌واوی سه‌لما و گومانی تیا نه‌ما ئینجا ئه‌بێته‌ ڕاستی (حقیقة) Fact ی زانستی..
سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌کردن، خه‌ڵک به‌گشتی دو ئاستی باسی گه‌شه‌کردن تێکه‌ڵ ئه‌کات: یه‌که‌میان گه‌شه‌کردن وه‌کو ڕوداوێک؛ ئه‌مه‌ ڕاستی و حه‌قیقه‌تی زانستیه‌، واته‌ گومانی تیا نه‌ماوه‌ و له‌سه‌داسه‌د سه‌لماوه‌ که‌ زینده‌وه‌ران ورده‌ورده‌ دروست بون و له‌پڕ دروست نه‌بون و سه‌ره‌تا زینده‌وه‌ری تاکخانه‌ په‌یدا بوه‌ و ئینجا زینده‌وه‌ری ئاڵۆز و ئینجا کۆمه‌ڵێک زینده‌وری ئاوی ئینجا گیانداری وشکاوه‌کی و ئینجا خشۆک و ئینجا شیرده‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و باڵنده‌ و ئینجا شیرده‌ره‌ باڵاکان و ئینجا مرۆڤ.. ئه‌م ته‌رتیبه‌ له‌سه‌داسه‌د حه‌قیقه‌ته‌ و باوی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وه‌کو چیرۆکه‌ ئایینیه‌کان باسی ئه‌وه‌ بکه‌یت که‌ زینده‌وه‌ران له‌پڕ دروست بون یان به‌ چه‌ند ڕۆژێک دروست بون یان هه‌مویان به‌ یه‌که‌وه‌ دروست بون.. ئێسته‌ که‌س له‌ ناوه‌نده‌ زانستیه‌کانا ڕوی نایه‌ت به‌م شێوه‌ ئایینیانه‌ باسی مێژوی ژیان بکات..
ئاستی دوه‌م بریتیه‌ له‌ گه‌شه‌کردن وه‌کو بیردۆزه‌ واته‌ نه‌ظه‌رییه‌.. ئه‌مه‌ بیردۆزه‌یه‌ چونکه‌ هێشتا به‌ڵگه‌کانی پڕاوپڕ نین و هه‌ندێک کێشه‌ی هه‌یه‌ و هێشتا هه‌مو شتێکی له‌ مێژوی ژیان بۆ لێک نادرێته‌وه‌ و پێویستیی به‌ به‌ڵگه‌ و گه‌ڕانی زیاتر هه‌یه‌.. تیۆریی گه‌شه‌کردنیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێ زینده‌وه‌ران هه‌مویان له‌ یه‌ک بنچینه‌وه‌ په‌یدا بون و هه‌موی نه‌وه‌ی یه‌کترن و له‌ یه‌کتر بون و ئینجا به‌ چه‌ند میکانیزمێک ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ ڕوی داوه‌ که‌ گرنگترینیان هه‌ڵ‌بژاردنی سروشتیه‌.. ئیتر ئه‌مه‌ تیۆرییه‌که‌ که‌ گه‌شه‌کردنی زینده‌وه‌ران ڕاڤه‌ ئه‌کات.. و به‌ڵگه‌یشی زۆره‌.. به‌ڵام هێشتا به‌ تیۆری ئه‌ناسرێ له‌سه‌ر ئاستی گشتی، هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌کانی به‌شی ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ به‌ حه‌قیقه‌تی زانستی بناسرێ یانی له‌وه‌ ده‌رچوه‌ ته‌نها تیۆرییه‌ک بێ چونکه‌ به‌ڵگه‌ی زۆره‌ هه‌رچه‌ند هێشتا پێویستیی به‌ به‌ڵگه‌ و دۆزینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو شته‌کان لێک‌بداته‌وه‌.. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ 95% ی زاناکان و کۆمه‌ڵگای زانستی له‌ جیهانا پشتگیریی ئه‌که‌ن و ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ باسی ژیانی سه‌رزه‌وی ئه‌که‌ن..
له‌به‌رامبه‌ری تیۆریی گه‌شه‌کردنا تیۆرییه‌کی زۆر لاواز و بێبه‌ڵگه‌ هه‌یه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ تیۆریی خه‌لق! که‌ ئه‌ڵێ گوایه‌ هێزێکی ناسروشتی هه‌مو زینده‌وه‌رانی به‌ جارێک دروست کردوه‌ و هه‌ر زینده‌وه‌رێکی به‌جیا دروست کردوه‌ و هیچیان په‌یوه‌ندیی به ئه‌وی تره‌وه‌ نیه‌.. ئه‌مه‌ تیۆرییه‌کی زۆر لاوازه‌ و هه‌ر زانستییش نیه‌ چونکه‌ ژیان و گه‌شه‌کردنی ژیان به‌ هێزێک لێک‌ئه‌داته‌وه‌ که‌ نادیاره‌ و ناتوانرێ به‌ زانست بسه‌لمێنرێ.. دوای ئه‌وه‌ش مێژوی قۆناغبه‌ندی ژیان و لێکچونی زینده‌وه‌ران له‌سه‌ر ئاستی شێوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی خانه‌ و له‌سه‌ر ئاستی
DNA و گه‌لێ ئاستی تر به‌درۆی ئه‌خاته‌وه‌..
تیۆرییه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ تێکه‌ڵکردنی گه‌شه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ تیۆریی خه‌لق.. پێی ئه‌وترێ تیۆریی دیزاینی زیره‌کانه‌ (التصمیم الذکي) که‌ ئه‌ڵێ ڕاسته‌ زینده‌وه‌ران ورده‌ورده‌ په‌یدا بون و یه‌که‌م جار زینده‌وری ساده‌ په‌یدا بوه‌ و ئینجا گه‌شه‌ی کردوه‌ و زینده‌وه‌ری ئاڵۆز په‌یدا بوه‌ به‌ڵام عه‌قڵێک له‌پشتی ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و ژیان هه‌موی به‌رهه‌می دیزاینێکی زیره‌کانه‌یه‌ی ئه‌و عه‌قڵه‌یه‌.. واته‌ ئه‌یه‌وێ دانبنێت به‌ گه‌شه‌کردنا به‌ڵام باسی خوا بهێنێته‌وه‌ ناو باسه‌که‌.. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر تیۆرییه‌کی ده‌ستکرد و لاوازه‌ و بونی شتی بێمه‌به‌ست و بێسود و بێفرمان له‌ جه‌سته‌ی زینده‌وه‌رانا به‌درۆی ئه‌خاته‌وه‌.. ئه‌گه‌ر عه‌قڵێک هه‌یه‌ که‌ سه‌رپه‌رشتیی گه‌شه‌کردنی ژیان ئه‌کات ؛ بۆچی 15000 جینی له‌کارکه‌وتو و بێفرمان له‌ جینه‌کانی مرۆڤا هه‌ن که‌ پێیان ئه‌وترێ جینه‌درۆینه‌
pseudogene له‌ کاتێکا له‌ گیاندارانی پێشترا فرمانی خۆیان هه‌یه‌؟ بۆ که‌س نیه‌ ئه‌و شته‌ زیادانه‌ لاببات؟! بۆچی له‌ شریتی DNA ی شیمپانزی و مرۆڤا به‌شێک له‌ کۆدی DNA ی ڤایروسێک له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ بوه‌؟! بۆچی بۆ نمونه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤا ڕیخۆڵه‌کوێره‌ هه‌یه‌ له‌ کاتێکا له‌ مرۆڤا فرمانێکی ئه‌وتۆی نیه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ گیاندارانی پێشترا هه‌یه‌تی؟ ئه‌مانه‌ و ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها پرسیاری تر هه‌ن که‌ هه‌ر بێ‌وه‌ڵام ئه‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی عه‌قڵێک بکرێ که‌ ژیان به‌ڕێوه‌ به‌رێ.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین ژیان به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی و به‌پێی کۆمه‌ڵێک یاسا و میکانیزمی سروشتی گه‌شه‌ی کردوه‌؛ ئه‌و کاته‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ئاسانن..

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-08 15:13:00
به‌شی ( سەروەر پێنجوێنی ) ئاماده‌کرد ( سەروەر پێنجوێنی )



ئایا, گه‌شه‌کردن, ته‌نها, تیۆرییه‌کی, به‌هێزه‌, یان, ڕاستیی, زانستیه‌ئایا, خه‌لق, ڕاستیی, زانستیه‌, یان, ته‌نها, تیۆرییه‌کی, لاوازه‌سەروەر, پێنجوێنیگه‌شه‌کردن, و, خه‌لق, له‌نێوان, گریمانه‌, و, تیۆری, و, ڕاستیی, زانستیدا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا