چیرۆکی ڕاستەقینەی زیناکەی عایشە بەشی دووهەم

 

لە کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا وەرگیراوە

بەشی دووهەم و کۆتایی
 

 له‌راستیدا له‌م پێودانگه‌ى خواره‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ عائیشه‌ زیناى كردووه‌ یان نا: موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ عائیشه‌ى ژنى و سوپایه‌كى گه‌وره‌ به‌ره‌و شه‌ڕى به‌نى موسته‌ڵیق چووه‌. له‌و شه‌ڕه‌دا ناوچه‌و هۆزه‌ نه‌یاره‌كانى ئیسلام كاول و كۆمه‌ڵكوژ كراون. موحه‌ممه‌د و موسڵمانان، جگه‌ له‌ده‌ستكه‌وتى ماڵى، چه‌ندین ژنیشیان به‌دیل گرتووه‌ و له‌نێو خۆیاندا دابه‌شیان كرووه‌. موحه‌ممه‌د له‌م جۆره‌ شه‌ڕو كارو كرده‌یه‌دا ئه‌زموونى هه‌یه‌. له‌ شه‌ڕگه‌كانى دیكه‌دا, ژنانى وه‌ك رێحانه‌ له‌ به‌نى قوره‌یزه‌و صه‌فییه‌ى له‌ خه‌یبه‌ر, ده‌ستكه‌وت بووه‌ و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان جووت بووه‌. له‌م شه‌ڕه‌شدا, كه‌ ده‌كاته‌ شه‌ڕى به‌نى موسته‌ڵیق, جوانێكى ناودار به‌ناوى جوه‌یرییه‌ ده‌بێته‌ دیلى سابت ناوێك و دواتر موحه‌ممه‌د هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا به‌ پاره‌ لێى كڕیوه‌ته‌وه‌.

عائیشه‌ش كه‌سێكى سێكسى بووه‌. بۆ نموونه‌ جارێكیان له‌گه‌ڵ حه‌فصه‌دا نه‌خشه‌ى پیلانێك له‌ موحه‌ممه‌د ده‌كێشن كه‌ نۆبه‌ شه‌وى یه‌كتریان بگۆڕنه‌وه‌ بێئه‌وه‌ى موحه‌ممه‌د بزانێت, هه‌ر یه‌كه‌و شه‌وێك بچێته‌ لاى. به‌رێكه‌وت یه‌كه‌م شه‌و وابووه‌ كه‌ حه‌فصه‌ بچێته‌ لاى, له‌شه‌وى دره‌نگدا عائیشه‌ له‌پیلانه‌كه‌ى په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌, هه‌ست به‌ بێ موحه‌ممه‌دى ده‌كات, له‌هه‌راسانیدا و بێئارامیدا هه‌ردوو قاچى ده‌خاته‌ ناو گژوگیاو دڕك و داڵه‌وه‌و ده‌ڵێت: خوایه‌ له‌تۆڵه‌ى ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى كه‌ كردم و ئه‌مشه‌و له‌هاوده‌مى موحه‌ممه‌د دابڕام, دووپشكێك یان مارێكم بۆ بره‌خسێنه‌ با پێمه‌وه‌ بدات.(٦)

سێكس هه‌ره‌سى بۆ هێنابوو, له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌وه‌ له‌ سێكس دابڕابوو, حه‌زى له‌ مردن كردبوو. كه‌سێكى سێكسى له‌م چه‌شنه‌ ئارام ناگرێت مێرده‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.

دیمه‌نه‌كان به‌ره‌و روونبوون و ئاشكراتر ده‌چن. ره‌نگه‌ هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا بووبێت كه‌ موحه‌ممه‌د له‌ عائیشه‌ دوور كه‌وتۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ جوه‌یرییه‌ى جوانى ناوداردا جووتبووبێت كه‌ له‌ مه‌یدانى شه‌ڕدا چنگى كه‌وتبوو. له‌كاتى بارپێچانه‌وه‌شدا خه‌مى عائیشه‌ى نه‌بووه‌و له‌ گه‌ڕانه‌وه‌شیدا له‌بیرى كردووه‌. خودى عائیشه‌ ده‌ڵێ: جوه‌یرییه‌ ژنێكى روخسار جوان بووه‌ و رقم لێى بووه‌ته‌وه.(٧) نه‌یویستووه‌ ئه‌م غه‌دره‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ موحه‌ممه‌د لێى كردووه‌ هه‌روا به‌ ئاسانى به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێت. له‌ په‌رچه‌كردارێكدا له‌گه‌ڵ صه‌فواندا رێكده‌كه‌ون و له‌كاتى پشووداندا، له‌ شوێنى نیشته‌جێى سوپاكه‌ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و لێكده‌ئاڵێن. به‌م هۆیه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر ماونه‌ته‌وه‌و كاتێك به‌خۆیان زانیوه‌ له‌ تاریكیدا كاروانه‌كه‌ به‌جێى هێشتوون و به‌جێماون.

قورئان ده‌ڵێت عائیشه‌ پاكه‌و زیناى نه‌كردووه‌. تێڕوانینى ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌، عه‌قیده‌و لۆژیك. هه‌ر موسڵمانێك باوه‌ڕى پته‌وى به‌ ئیسلام هه‌بێت، ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه‌ بكات كه‌بنه‌ماى رووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر چیرۆكێكى پڕ له‌ بوختان وه‌ستاوه‌. له‌ئاست رووداوێكى مێژوویى وه‌ها گه‌وره‌دا كه‌ڕو كوێر و هیچنه‌زان بێت و پرسیار نه‌كا و به‌شوێن راستییه‌كاندا نه‌گه‌ڕێت. ئه‌و تاكه‌ پاساوه‌ى كه‌ قورئان بۆ پاكێتى عائیشه‌ له‌ كارى زینا نیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتى جووتبوونى عائیشه‌و صه‌فواندا چوار كه‌س، وه‌ك شاهید، ئاماده‌ نه‌بوون!

فَإِذ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاء فَأُوْلَئِكَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ. النور13 

ئه‌گه‌ر چوار شاهیدیان نه‌هێنا، ئه‌وه‌ له‌لاى خوا درۆزنن.

لێره‌دا قورئان داواى چوار شاهید ده‌كات. چوار پیاو، هه‌ر چواریان، له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ چاوى خۆیان، عائیشه‌و صه‌فوانیان به‌رووتى و به‌ جووتى بینیبێت. هه‌ركات توانرا چوار شاهیده‌كه‌ ئاماده‌ بكرێت، ئه‌و كاته‌ رووداوه‌كه‌ به‌ ڕاست داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه‌ راست نییه‌ و بوختان بۆ عائیشه‌ كراوه‌.

لایه‌نه‌كه‌ى دیكه‌ش لۆژیكه‌, پاش وردبوونه‌وه‌مان له‌ چیرۆكه‌كه‌, پێویستمان به‌به‌ڵگه‌ى زیاتر نییه‌. ئاماده‌بوونى چوار شاهید، نه‌ك له‌لاى ئێمه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مى موحه‌ممه‌دیشدا، بۆته‌ مایه‌ى ره‌خنه‌و خودى موحه‌ممه‌دیان رووبه‌رووى چه‌ندین پرسیار كردۆته‌وه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وەڵامیان بداته‌وه‌. ده‌گێڕنه‌وه‌ صه‌حابه‌یه‌ك به‌ناوى (سعد) به‌ موحه‌ممه‌د ده‌ڵێت: ئه‌ى په‌یامبه‌رى خوا، سوێندم به‌گه‌وره‌یى خوا ده‌زانم ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌خواوه‌یه‌، بەڵام سه‌رم سوڕماوه‌، ئه‌گه‌ر من ژنه‌كه‌ى خۆم ببینم كابرایه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو ڕانیدا بوو، ئه‌بێ لێیان تێكنه‌ده‌م و نه‌یانجوڵێنم تا ده‌چم چوار شاهید ئاماده‌ ده‌كه‌م، جا هه‌تا من چوار شاهیده‌كه‌ ده‌هێنم ئه‌وان ئیشى خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن!(٨)

صه‌حابه‌یه‌كى تر (هلال بن امیه‌) ده‌ڵێ: من له‌وه‌ختى عیشادا چوومه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، به‌م گوێیانه‌ى خۆم لێم بیستن و به‌م چاوانه‌ى خۆم بینیمن پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌مدا بوو. یه‌كسه‌ر موحه‌ممه‌د یاساى چوار شاهیده‌كه‌ى بیر ده‌خاته‌وه‌. هیلالیش به‌مه‌ ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ.(٩) 

له‌ سه‌رگوزشته‌یه‌كى تردا واهاتووه‌ هیلالى صه‌حابى، پیاوێكى به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ بینیبوو، چووبووه‌ لاى موحه‌ممه‌د و شكایه‌تى لێكردبوو، موحه‌ممه‌دیش پێى وتووه‌: ئه‌ى هیلال یان به‌ڵگه‌م بده‌رێ كه‌راست ده‌كه‌یت یان داركاریت ده‌كه‌م. ئه‌ویش پێى وتووه‌: ئه‌ى په‌یامبه‌رى خوا ئه‌گه‌ر پیاوێك كه‌سێك به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ببینێت ئه‌بێ دواى ئه‌وه‌ بكه‌وێت كه‌چۆن به‌ڵگه‌ په‌یدا بكات؟؟.(١٠)

جا ئایا ژنه‌كه‌ى هیلالى صه‌حابى زیناى كردووه‌ یان..نا؟ بێگومان زیناى كردووه‌، بەڵام موحه‌ممه‌د ناتوانێت هیچ كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌م روداوه‌دا بكات، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ى عائیشه‌ دێته‌وه‌ گۆڕێ و رووبه‌رووى پرسیارگه‌لێكى زۆرى ده‌كه‌نه‌وه‌. هێنانى چوار شاهید له‌گه‌ڵ لۆژیكى ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا نه‌ده‌هاته‌وه‌. موسڵمانان ناچار بوون، به‌ رووكه‌ش ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى موحه‌ممه‌د بن، بەڵام له‌پشت په‌رده‌وه‌ خۆیان چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكه‌ن. بۆ نموونه‌ صه‌حابه‌یه‌ك به‌ناوى عوه‌یمیرى عه‌جلانى به‌ صه‌حابه‌یه‌كى تر (عاصم كوڕى عه‌دیى) ده‌ڵێ: ئه‌ى عاصم پێم بڵێ ئه‌گه‌ر پیاوێ بێگانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى بینى، ئه‌گه‌ر بیكوژێ ئێوه‌ش ده‌یكوژنه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌ى چى بكات؟ پرسم بۆ بكه‌.(١١) 

له‌ڕاستیدا ژنه‌كه‌ى عومه‌ر زیناى كردووه‌ بەڵام نه‌بوونى چوار شاهید زیناكه‌ى بۆ په‌رده‌پۆش كردووه‌. له‌باسێكى ئیمامى بوخاریدا وا هاتووه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د وتویه‌تى: سه‌رنج بده‌ن, ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى عوه‌یمیرى, ره‌شكه‌ڵه‌یه‌كى چاوره‌شى تۆخ بوو, سمت و پوز ئه‌ستوور بوو, ئه‌وه‌ واى ده‌بینم كه‌ عوه‌یمیرى راست ده‌كات, (واته‌ ژنه‌كه‌ زیناى كردووه‌) ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ سوكه‌ڵه‌ بوو, ئه‌وه‌ واى ده‌بینم عوه‌یمیرى بوختانى بۆ كردووه‌, (واته‌ ژنه‌كه‌ زیناى نه‌كردووه‌). كاتێك كه‌ ژنه‌كه‌ منداڵى بوو, شێوه‌ى له‌و پیاوه‌ ده‌چوو كه‌ عومه‌یرى ده‌یوت به‌سه‌ر ژنه‌كه‌مه‌وه‌ گرتوومه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ منداڵه‌كه‌یان به‌ناوى دایكیه‌وه‌ بانگ ده‌كرد.(١٢) 

 نه‌بوونى چوار شاهید موسڵمانان په‌لكێش و ناچار ده‌كات كرده‌وه‌ى دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن, لێره‌وه‌یه‌ كه‌ بیرۆكه‌ى كوشتنى ژنان له‌ ئیسلامدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌. ئه‌بوهوره‌یره‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌: سه‌عدى كوڕى عباده‌، پرسیارى له‌ موحه‌ممه‌د كردووه‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك به‌سه‌ر ژنه‌كه‌مه‌وه‌ ببینم، نابێ ده‌ستیان بۆ ببه‌م تا چوار شاهید په‌یدا ده‌كه‌م؟ موحه‌ممه‌دیش له‌ وەڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڵێ. سه‌عد ده‌ڵێ: نه‌خێر، سوێند به‌ خوا، پێش ئه‌وه‌ى شاهیده‌كان ئاماده‌ بكه‌م خۆم به‌ شمشێر چاره‌یان ده‌كه‌م.(١٣) 

كه‌سانى هۆشیار، كه‌ لۆژیكانه‌ ده‌ڕواننه‌ رووداوه‌كان و به‌شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن، وەڵامى ئه‌و ره‌خنه‌ و پرسیاره‌یان ده‌وێته‌وه‌ كه‌ قورئان هێناویه‌تیه‌ گۆڕێ و عائیشه‌ له‌ كارى زینا پاك ده‌كاته‌وه‌. ئایا داواكردنى چوار شاهید، كه‌ له‌و كاته‌دا مه‌حاڵه‌، به‌ڵگه‌یه‌ بۆ پاكێتى عائیشه‌ له‌ كارى زینا؟ قورئان كه‌ وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك بۆ موسڵمانان ده‌ركه‌وتووه‌، ده‌خوازرا به‌ موعجیزه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كى روون و ئاشكراى بهێنایه‌ و پاكیزه‌یى عائیشه‌ى ده‌رخستایه‌، نه‌ك خه‌ڵكى رووبه‌رووى به‌ڵگه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ كه‌ له‌توانای ئاماده‌كردنیدا نین. مه‌گه‌ر رێكه‌وت، ده‌نا هیچ كه‌سێك ناتوانێت چوار شاهید بۆ زینایه‌ك, كه‌ به‌نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت, ئاماده‌ بكات. قورئان به‌ یه‌ك و دوان ته‌نانه‌ت به‌ سێ شاهیدیش رازى نابێ و به‌روونى داواى چوار ده‌كات. به‌ڵگه‌ى له‌م شێوه‌یه‌ش به‌ ده‌گمه‌ن له‌ دونیادا هه‌ڵده‌كه‌ویت. زینا, به‌شێوه‌یه‌كى گشتى, به‌ نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت نه‌ك به‌ ئاشكرا. به‌م هۆیه‌وه‌ كه‌س ناتوانێت شاهیدى له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ى عائیشه‌ بدات. دوو به‌ دوو، ته‌نها عائیشه‌و صه‌فوان, له‌ كاتێكى تاریك و له‌ شوێنێكى چۆڵه‌وانیدا بوون. كه‌واته‌ پاساوه‌كانى قورئان بۆ پاكیزه‌یى عائیشه‌ لاوازن و جێى بایه‌خ نین.

 

سەرچاوەکان

٦  فقالت حفصة: ألا تركبين الليلة بعيري وأركب بعيرك، تنظرين وأنظر؟ فقالت: بلى، فركبت، فجاء النبي صلى الله عليه وسلم إلى جمل عائشة وعليه حفصة، فسلم عليها، ثم سار حتى نزلوا، وافتقدته عائشة، فلما نزلوا جعلت رجليها بين الإذخر وتقول، يا رب سلط علي عقربا أو حية تلدغني، ولا أستطيع أن أقول له شئيا. صحيح البخاري, كتاب النكاح, باب: القرعة بين النساء إذا أراد سفرا.حديث4913

٧  (سيرة النبوية. ابن هشام , غزوة بني المصطلق.)

٨  (والله يا رسول الله إني لأعلم أنها حق وأنها من عند الله ولكن قد تعجبت أن لو وجدت لكاع قد تفخذها رجل لم يكن لي أن أهيجه ولا أحركه حتى آتي بأربعة شهداء فوالله إني لا آتي بهم حتى يقضي حاجته). الواحدي النيسابوري: أسباب النزول، لەباسی ئایەتەکەدا

٩  (جاء هلال بن أمية من أرضه عشياً فوجد عند أهله رجلاً فرأى بعينه وسمع بأذنه فلم يهيجه حتى أصبح وغدا على رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال يا رسول الله فقال إني جئت أهلي عشياً فوجدت عندها رجلاً فرأيت بعيني وسمعت بأذني فكره رسول الله صلى الله عليه وسلم ما جاء به واشتد عليه.) الواحدي النيسابوري: اسباب النزول. لەباسی ئایەتەکەدا

١٠  صحيح البخاري: كتاب التفسير, باب, ويدرأ عنها العذاب أن تشهد أربع شهادات بالله إنه لمن الكاذبـين. 4470

١١  (أَنَّ ‏ ‏عُوَيْمِرًا الْعَجْلَانِيَّ ‏ ‏جَاءَ إِلَى ‏ ‏عَاصِمِ بْنِ عَدِيٍّ الْأَنْصَارِيِّ ‏ ‏فَقَالَ لَهُ يَا ‏ ‏عَاصِمُ ‏ ‏أَرَأَيْتَ رَجُلًا وَجَدَ مَعَ امْرَأَتِهِ رَجُلًا أَيَقْتُلُهُ فَتَقْتُلُونَهُ أَمْ كَيْفَ يَفْعَلُ سَلْ لِي يَا ‏ ‏عَاصِمُ ‏ ‏عَنْ ذَلِكَ رَسُولَ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏فَسَأَلَ ‏ ‏عَاصِمٌ ‏ ‏عَنْ ذَلِكَ رَسُولَ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏فَكَرِهَ رَسُولُ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏الْمَسَائِل.و) صحيح البخاري، كتاب الطلاق، باب، من أجاز طلاق الثلاث. حديث4959

١٢  صحيح البخاري، كتاب التفسير, باب: قوله عز وجل: (والذين يرمون أزواجهم..الاية) حديث4468

١٣  (قَالَ ‏سَعْدُ بْنُ عُبَادَةَ‏ ‏يَا رَسُولَ اللَّهِ ‏ ‏لَوْ وَجَدْتُ مَعَ أَهْلِي رَجُلًا لَمْ أَمَسَّهُ حَتَّى آتِيَ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏نَعَمْ قَالَ كَلَّا وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ إِنْ كُنْتُ لَأُعَاجِلُهُ بِالسَّيْفِ قَبْلَ ذَلِكَ). صحيح المسلم. كتاب اللعان. حديث1498
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-12 16:34:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( نوسینی مەریوان هەڵەبجەیی )



له‌راستیدا, له‌م, پێودانگه‌ى, خواره‌وه‌, ده‌توانین, بگه‌ینه‌, ئه‌و, بڕیاره‌ى, كه‌, عائیشه‌, زیناى, كردووه‌, یان, نا, موحه‌ممه‌د, له‌گه‌ڵ, عائینوسینی, مەریوان, هەڵەبجەییچیرۆکی, ڕاستەقینەی, زیناکەی, عایشە, بەشی, دووهەم Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا