مەریوان هەڵەبجەیی : خوێنبایی ، یان ژن لە پێناوی ئاشبوونەوەی موسڵمانان

New Page 1

 

 

 

ماوەیەک دەبێت بەڕێزێکی موسڵمان ڕەخنەی ئەوەی لێگرتم کە گوایە من، مەریوان هەڵەبجەیی، ڕاهاتووم لەسەر ئەوەی کە هەر شتێکی نابەجێ لە کۆمەڵگاکەماندا ڕوو بدات، بەتایبەت لە بواری ژناندا، دەیخەمە سەر ئەستۆی ئیسلام و ئەم دینە بە تاکە دوژمنێکی سەرەکی ژنان دەزانم. ئەو پەرەگرافێکی منی بە نموونە هێناوەتەوەو دەڵێت:

ئێمە ڕیزمان بۆ ئافرەتان زۆر هەیەو دینەکەمان فێری کردوین کە ڕێزیان لێ بگرین، وەک مەریوان هەڵەبجەیی بوختانچی نین و بوختان بۆ کەس ناکەین ئەوەتا لە کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا دانی ناوە بەم ڕاستیەدا کە بوختانچییەو نوسیوێتی:

لەهەر شوێنێک بێت و لەهەر کاتێکدا بێت ژنانی نێو کۆمەڵگا ئیسلامیەکان ڕوبەڕوی کێشەو گرفت ببنەوە من هەر بەرگری لە ژنان دەکەم ئەگەر بێت و خەتاشیان هەبێت.

ئینجا ئەو برادەرە موسڵمانە بەردەوام دەنوسێت و دەڵێت:

مەریوان شەرم لە خۆی و لە حەقیقەت ناکات و ئەو ڕاهاتووە کە ڕەخنە لە ئیسلام بگرێت، هەرشتێ بەرامبەر بە ئافرەتان بکرێت دەیخاتە سەر ئەستۆی ئیسلام. بۆیە من پرسیارێکی لێ دەکەم کە ئەویش هەر دەربارەی ئافرەتانە، خوێبایی، ئایا خوێنباییش هەر ئیسلام لێی بەرپرسیارە.؟؟ ئەگەر هەڵەبجەیی توانی بەڵگەیەک لە دینەکەمان بدۆزێتەوە، بە تایبەتی لە قورئان یان لە حەدیسە صەحیحەکاندا نەک لاوازەکان، کە ئیسلام لێی بەرپرسیارە ئەوکات بڕوا بەهەندێک دێڕی دەکەین، ئەگەر بێ بەڵگە بوو ئەوە ئیتر با واز لەو سەرلێشێواویەی گەنجان بهێنێت چونکە هیچ سەوز ناکات و دینەکەی ئێمە زۆر لەوە پاکترە کە بەدەمی سەگ پیس ببێت.

بەم شێوەیە نوسینەکەی بە جوانی دەست پیکردو بە ناشرینی کۆتایی پێ هێنا، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی کورتی ئەو موسڵمانە بەڕیزە دەدەمەوە، لە ڕاستیشدا کاتی خۆی لە لێکۆڵینەوەکانمدا نوسیومەو بەڵگەشم هێناوەتەوە، بەڵام چی بکەم کە موسڵمانەکان وا ڕاهاتوون خۆیان شت نەخوێننەوە بەڵکو بۆیان بخوێننەوە، خۆیان فێر نەبن بەڵکو خەڵکانی تر لە جێیان فێر ببن، خۆیان بە شوێن ڕاستی و حەقیقەتدا نەگەڕێن بەڵکو کەسانی دیکە حەقیقەتیان نیشان بدەن.! بە کورتی لە سەدا نەوەدو نۆی موسڵمانان لەئاست نوسینی رەخنەکانی ئێمە بێ چاوو بێ گوێی و بێ ولۆژیک و بێ زانست و بێ ویژدانن، دەبوو ئەو برادەرە موسڵمانە هەر هیچ نەبێت نوسینەکەی منی بخوێندایەوە ئیتر پێویستی بەو پرسیارو هیرشە ناڕەوایە نەدەکردو خۆی نەدەخستە گێژاوی نەزانینەوە. ئێستاش دەتوانێت بڕوانێتە ماڵپەڕی خواداکان بڵاوم کردوەتەوەو وەڵامەکەی چنگ دەکەوێت. بەڵام پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە حەزم کرد ئەم بابەتە ببێتە مشتومری نێوان من و هاوڕێکانم لە فەیسبووک،

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=201198243283949&set=a.201198239950616.44997.100001813233443&type=1&theater

 چونکە لە ڕاستیدا، ئەوەندەی من ئاگام لێی بێت ئەوەندە گرنگی بە مەسەلەی خوێنابیی نەدراوەو بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەری نەنوسراوە، بۆیە پێمخۆش بوو گەر بکرێت هەر یەکەمان چەند دێڕێک لەسەر ئەم بابەتە بنوسین:

یەکەم: ئایا خوێنبایی پەیوەندی بە ئیسلامەوە هەیە یان نەرێتێکی کۆنی کوردەوارییە.؟؟ ئەگەر بەڵگەیەکت هەیە باسی بکە.

دووهەم: ئایا خوێنبایی پرۆسەیەکی باش بووە، ئایا بەرژەوەندی گشتی بووە یان سوکایەتیەکی دیکە بووە بە ژنان.؟؟

 تێبینی

مەسەلەی خوێنبایی لەوەوە هاتووە کە ئەگەر هاتوو ناکۆکی کەوتە نێوان دوو خێزان، بنەماڵە، خێڵ، عەشرەت، هۆز..تاد، وە ناکۆکیەکەیان پەرە بسەنێت بەشێوەیەک بگاتە خوێن ڕشتن و لایەنێکیان کەسێک یان زیاتر لە لایەنەکەی تر بکوژێت، لەکاتی ئاشتبوونەوەی ناوخۆییدا، کە بە زاراوە کۆمەڵایەتیەکە پێی دەگوترێت صوڵحی عەشایری، کیژێک، کیژۆڵەیەک، کچێک، ژنێک، لە هەر تەمەنێکدا بێت، بەربێشکەیی تا کامڵ بوون، بەو مەرجەی لەو کاتەدا لەلای مێردەکەی نەژی، لەلایەن لایەنە بکوژەکەوە دەدرێت بە لایەنی کوژراو تا ئاشتبوونەوەکەیان تەواو تۆکمە ببێت و ببنە خزم بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا ببن کە لەئایندەیاندا ڕووبەڕووی ناکۆکی و ئاژاوەی زیاتر نابن و بە پێدانی ئەو ژنە دەبنە خزم و کەسوکارو پشت و پەنای یەکتر ئیتر کۆتایی بەو دوژمنایەتیە دێت تا ئەبەد. لە دوای ئاشتبوونەوەکە ژنەکە دەبووە موڵکی ماڵە کوژراوەکە. ئەگەر چی لە زۆربەی کاتەکاندا ئەم جۆرە ئاشتونەوەیە کۆتایی بە شەڕی یەکجارەکی ئەو لایەنانە هێناوە بەڵام چارەنوسی ژنەکە تا مردن ئیهانەکردن و ئازاردان و سوکایەتی بووە. زوو زووش پێ گوتراوە تۆ لە بری خوێندا دراویت، واتە تۆ تەنها ئەرکت لەسەر شانەو لەوە بە دوا سەرشۆڕو سەرکزو بێدەنگ و بێ مافیت.  بەم جۆرە صوڵحەو جۆری پرۆسەی ئاشتبونەوە خێڵيکیە دەگوترێت خوێنبایی.

 

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیار و وتووێژانه‌ تکایه‌ بڕوانه‌ ئه‌م دوو به‌شه‌ که‌ به‌ دوو لینک دامانناوه‌

http://xwdakan.com/index/index.php/nuseran2/3057-zina-aisha.html

http://xwdakan.com/index/index.php/nuseran2/3058-zina-aisha-2.html

 

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-10-06 15:51:00
به‌شی ( وتار ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



ئایا, خوێنبایی, پرۆسەیەکی, باش, بووە, ئایا, بەرژەوەندی, گشتی, بووە, یان, سوکایەتیەکی, دیکە, بووە, بە, ژنانمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییمەریوان, هەڵەبجەیی, , خوێنبایی, , یان, ژن, لە, پێناوی, ئاشبوونەوەی, موسڵمانان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا