عەباس رۆستەم: مێژووی ئەشکەنجەدان لە ئیسلامدا

 

 

کێوماڵێک بەناو کتێبی {مێژووی ئەشکەنجەدان لە ئیسلامدا} لە نوسینی کۆچکردو مامۆستا هادی ئەلعەلەوی .

 بەشی دووهەم .

پێشتر لە کێوماڵێکدا بەناو کتێبەکەی مامۆستای کۆچکردو هادی ئەلعەلەوی لەبارەی شێوەکانی ئەشکەنجەو ئازاردان و جۆرەکانی کوشتن لە مێژووی ئیسلامداو نیازو هۆکانی ئەو ئەشکەنجەدانە ، کورتەێەکم نوسی ، وا  لێرەشدا لەبارەی ئەو هونەرەو ئەو لایەنانەی بەناوبانگبون لە بەکارهێنانی بە دڕندەترین شێوە ، کورتەێەک دەنوسسم ، بە نیازی ئەوەی  چەند لایەنێکی نەگریسی شێوەکانی سەپاندنی ئاینی ئیسلام لە رێگەی کۆمەڵکوژیو ئازارو ئەشکەنجەوە بخەمە بەردەستی خوێنەران .

ئازارو ئەشکەنجەدان لە دەسپێکی ئاینی ئیسلامەوە لە مەککە سەری هەڵداوە ئەوەش کە بازرگانەکانی قورەیش بە نیازی ترساندن و تۆقاندنی کۆیلەکانیان بەمەبەستی پاشگەزبونەوەیان لە ئاینی ئیسلام پەیرەویان ئەکرد ، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کۆیلانەیان  پەلبەست ئەکردو سەنگەوبەردیان ئەنان و ئەیانخستنە بەر قرچەی هەتاو هەندێک جار بە روتی و هەندێک جاریش بەرگێکی ئاسنیان ئەکردە بەریان . سەیر ئەوەیە ئەم شێوە ئەشکەنجەدانە دوای سەرکەوتنی ئاینی ئیسلام لە لایەن خودی ئیسلامەکانەوە پەنای ئەبرایەبەر بۆ ئەوەی خەڵکی ناچاری ئەوە بکەن { خراج و جزیە } لەکاتی خۆیدا دوا نەخەن .

نمایشکردنی سەری برراوی قوربانیانی کوشتنو ئەشکەنجە لە ئیسلامدا بۆ یەکەمجار لە کاتی حوکمڕانی پێغەمبەردا ئەنجامدراوە ، دواییش لە خلافەتی ئەمەویەکاندا ئەم هونەرەی برا عەرەبە ئیسلامەکان لە لایەن والی ئەمەویەکان { زیادی کوری باوکی _ نەزانراوە کوری کێبوە } پەنای برایەبەر بە کوشتنی { عومەر کوری ئەلحەمق } کە یەکیک بوە لە نەیارەکانی موعاویەو هەوادارێکی ئیمامی عەلی بوە .

بەناوبانگترین کاری سەربرین لە مێژووی ئیسلامدا ، سەربرینی ئیمام حوسەینی کوری ئیمامی عەلی و کچەزای پێغەمبەربوە کە سەری خۆی و هاورێکانی کران بە نووکی ڕمەوەو لە کەربەلاوە برانە کوفەو لەوێشەوە بۆ دمەشق ، بۆ بەردەستی خەلیفەی ئیسلام یەزیدی کوری موعاویە . ئەمکارە دڕندانەیەش هەر بەردەوامبو تا گەیشتە حوکمڕانــــە ئیسلامیـــــەکانی { ئەشبیلیە لە ئیسپانیا } کاتــــــــــــێک پادشای ئەم شــــــارە بە نـــاوی { ئەلموعتەمەد کوری عباد } لە باخجەی تەلارەکەیدا شوێنێکی جیاکردبوەوە بۆ چاندنی کەللەسەری ئەوانەی ئەیکوشتن .

ئەشکەنجەدان بە جەڵدەو قامچی ، بەشێوەێەکی فراوان لە مێژووی ئیسلامدا پەیرەوکراوە ، ژمارەی ئەو جەڵدانەش لە سزا شەرعیەکاندا دیاریکراون کە لە تاوانی زنادا دەگاتە سەد جەڵدە ، زۆرجاریش ئەم دیاریکردنە کاری پێنەکراوەو تا مردنی قوربانیەکە بەردەوامبوە ، وەک چۆن شاعری بەناوبانگی عەرەب { بەشار ئیبن بورد } جەڵدەکاریکرا تا مردن لە لایەن خەلیفە مەهدیەوە لەسەرتاوانی ئەوەی گوایە لە هۆنراوەکانیدا سوکایەتی بە خەلیفە مەهدی ئەکرد .

{ مالک کوری ئینس } کە خاوەنی مەزهەبی مالکیە ، لەسەر ئەوەی کە بونی خەلیفە مەنسوری عەبباسی بە خەلیفە بە نا شەرعی ئەزانی چونکە لەرێگەی زۆرداریەوە سەپێنرابو ، لە لایەن خەلیفە مەنسورەوە گیراو کەوتەژێر ئەشکەنجەدان بە جەڵدەکاری .

{ ئەبی حەنیفە ئەلنەعمان } یش کە خاوەنی مەزهەبی حەنەفیە یەکێکە لە قوربانیانی جەڵدەکاری ، کە دوای پێنج رۆژ لە دارکاریکردنی بە فەرمانی { عومەری کوری هوبەیرە } ەی دەستەڵاتداری ئەوسای عێراق ، گیانی لە دەستدا بە تاوانی ئەوەی حوکمڕانی عومەری کوری هوبەیرەی بە ناشەرعی ئەزانی و قایل نەدەبو لە سێبەری ئەو حوکمەدا کاربکات .

گرونی پێستی مرۆڤ یەکێکبوە لە هونەرەکانی ئەشکەنجەدان لە ئیسلامدا ، مێژوونوس { ئیبن ئەلئەثیر } ئەڵێت لەکاتی حوکمڕانی خەلیفە { ئەلموعتەضدبالله } پێستی یەکێک لە ڕابەرەکانی خەوارجەکانی گرووە لە شێوەی گروونی پێستی ئاژەڵ تا گیانی لەدەستداوە . ئەم جۆرە کوشتنو ئەشکەنجەدانە لەبەر دڕندەیی کەمتر کاری پێئەکرا .

جۆرەکانی ئەشکەنجەدان لە مێژووی ئیسلامدا زۆرن ، هەندێکجاریش چەند جۆرێکیان بە یەکەوە لەسەر یەک قوربانی ئەنجامداوە . { ئەلطەبەری } ئەڵێت ، { ئیبن ئەبی ئەلفەوارس } کە یەکێکبوە لە سەرکردەکانی قەرامطەکان ، پاش دەستگیرکردنی بە فەرمانی خەلیفە { ئەلموعتەضد بالله } دوای ئەوەی سەدجەڵدەی لێدرا کۆی ددانەکانیان هەڵکێشاو دەستێکیان لەبن باڵەوە هەڵتەکان و بۆ رۆژی دووهەم هەردوو قاچ و دەستیان بڕیو سەریان لێکردەوەو لاشەکەشیان لەبەری رۆژهەڵاتی شاری بەغدادا هەڵواسی .

سەرکردەێیەکی دیکەی قەرامطەکان کە ناوی {  حوسەین کوری زکرەوەیه } بوە ، پاش ئەوەی سەد جەڵدەی لێدراوە هەردوو دەستو قاچی ، ڕاست لەگەڵ چەپ و چەپ لەگەڵ ڕاست بە جیا لە جەستەی کراونەتەوەو ئاگریان تێبەداوەو سەریان لێکردۆتەوەو بە دارێکدا هەڵیانواسیوەو کەوتونەتە هاوارو هۆسەی { ئەلله و ئەکبەر }  بەدیار پاشماوەی لاشەکەیدا ، وەک چۆن ئێستا تێرۆرستە توندڕەوە ئیسلامیەکان بە هەمانشێوە بە دیار سەربڕینو لاشەی قوربانیەکانیانەوە بەهەمان شێوە بە هاوارو هۆسەی الله و ئەکبەر لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە خۆیان نمایشئەکەن. هەروەها طەبەری ئەڵێت کە کوشتنی دیلەکانی دیکەی قەرامطەکان بە هەمان شێوەی کوشتنی سەرکردەکانیان بوەو خراپتریش ، کە هەمویان بە کۆمەڵ و لە ئاهەنگێکی کۆمەڵکوژیدا یەک لە دوای یەک دەست و قاچ و سەریان لێکراوەتەوەو بەم لاو ئەولادا فرێدراون بە دەم هاواری الله ئەکبەرەوە .

 یەکێکی دیکە لە جۆرەکانی ئەشکەنجەدان لە خلافەتی خەلیفەی عەبباسی { الواثق بالله } تەنورەکەی ئەلزەیات بوە ، ئەم ئامێرەی ئەشکەنجەدانەش بریتی بوە لە تەختەێیەکی پانو درێژی دارێژراو بە بزماری تیژو درێژ ، لە ناوەراستیدا تەختەێیەکی بچوک هەبوە کە ئەشکەنجەدراوەکە بە دانیشتنەوە لە سەری دانراوەو نوستنی لێقەدەغەکراوە ، کاتێکیش وەنەوسێکی دابێت کەوتۆتە سەر ئەو بزمارە تیژانە . سەیر لەوەدایە هەمان ئەو وەزیرەی داهێنەری ئەم ئامێرەبوە ، بەهەمان ئەو ئامێرە ئەشکەنجەدرا کاتێک لە دەستەڵات لابرا .

  ١/٢/٢٠١٢

 

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-02-11 20:11:00
به‌شی ( عه‌باس ڕۆسته‌م ) ئاماده‌کرد ( عەباس رۆستەم )



کێوماڵێک, بەناو, کتێبی, مێژووی, ئەشکەنجەدان, لە, ئیسلامدا, لە, نوسینی, کۆچکردو, مامۆستا, هادی, ئەلعەلەوی, عەباس, رۆستەمعەباس, رۆستەم, مێژووی, ئەشکەنجەدان, لە, ئیسلامدا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا