گەشتێک بەناو کتێبی مێژووی خەلیفەکان, به‌شی دووهه‌م 

  به‌شی دووهه‌می مێژووی خلافه‌تی ئيسلام، ميژووی خلافه‌تی ئه‌مه‌ويه‌كانه‌، كه‌به‌خلافه‌تی معاويه‌ی كوری ئه‌بی سوفيان ده‌ستی پێكردوه‌.                                                           

  * موعاويه‌كوری ئه‌بی سوفيان : خۆی و باوك و دايك و يه‌زيدی برای رۆژی داگيركردنی مه‌ككه‌له‌لايه‌ن سوپای ئيسلامه‌وه‌بون به‌موسڵمان، موعاويه‌كوری  ئه‌بی سوفيانی كوری ابی حه‌ربه‌، ئه‌بی سوفيانی باوكی دوژمنی خوێنخۆری پێغه‌مبه‌ر بوه‌ تا رۆژی داگيركردنی مه‌ككه‌(كه‌به‌ناچاری بۆته‌ئيسلام)، دايكی ناوی هنده‌و (به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌دوای كوشتنی حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر له‌شه‌ری ئوحد به‌پيلانێكی ئه‌م هنده ‌ناو سكيان بۆ هه‌ڵدریوەو جه‌رگه‌كه‌ی به‌كاڵی جوە وه‌ك تۆڵه‌يه‌ك بۆ كوشتنی براكه‌ی به‌ده‌ستی حه‌مزه‌، نه‌نكی موعاويه‌ش ئه‌و كه‌سه‌يه‌كه‌له‌قورئاندا به‌حمالة الحطب فی جيدها حبل من مسد ناوی هاتوه‌).                                                                      
  معاويه ‌ماوه‌يه‌ك نوسه‌ری به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوه‌و نزيكه‌ی ١٠٠ وته‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ده‌می ئه‌‌وەوە ‌ده‌ماو ده‌می كردوه‌ .                                                                              

  معاويه ‌پياوێكی زۆرزان و له‌سه‌ر خۆو فێڵبازبوه‌، گه‌لێك وته‌هه‌ن كه‌وه‌ك ستاييشكردنی  بۆ ريايي دراونه‌ته‌پاڵی به‌ڵام زۆر كه‌م پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌ ، خه‌ليفه‌ ئه‌بو به‌كر به‌ياوه‌ری يه‌زيدی  برای موعاویە له‌گه‌ڵ سوپای نێردراو بۆ داكيركردنی شام ناردويه‌تی بوشام و كاتێكيش يه‌زيدی برای مردوە بوه‌به‌جێگری له‌دمشق،  له‌ماوه‌ی خلافه‌تی عمرو عثمان والی دیمه‌شق بوه‌. دوای كوشتنی علی بوه‌به‌يه‌كه‌م خه‌ليفه‌ی ئه‌مه‌ويه‌كان.

  كاتێ كه‌عه‌لی له‌مزگه‌وتی كوفه ‌به‌ده‌ستی عەبدولرەحمان كوری مه‌لجه‌م كوژرا           ، دانيشتوانی شاره‌كه ‌حه‌سه‌نی كوری عه‌ليان كرده‌خه‌ليفه‌، به‌ڵام له‌ژێر فشارو ترسی له‌هێڕشی معاويه‌ بۆ سه‌ر كوفه ‌حه‌سه‌ن ده‌ستی له‌خلافه‌ت هه‌ڵگرت بۆ معاويه ‌به‌مه‌رجێك دوای مردنی معاويه ‌خلافه‌ته‌كه ‌بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ حەسەن وله‌گشت دانيشتوانی مه‌دينه‌و حجازو عێراق ببورێ و هه‌مو قه‌رزه‌كانی بۆ بداته‌وه‌، معاويه‌ش هه‌مو مه‌رجه‌كانی قبوڵكردو بوه‌ يه‌كه‌م خه‌ليفه‌ی ئه‌مه‌ويه‌كان له‌دمشق له‌ساڵی ٤١ی كۆچی و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا مەروان كوری حه‌كه‌می كرد به‌والی مه‌دينه‌و زيادی كوری باوكیشی كرده ‌والی به‌سره‌و كوفه‌و ته‌واوی عێراق (نه‌نكی ئه‌م حه‌كه‌مه‌ زه‌رقای كچی وه‌هەبه‌ كه‌ناوبانگی بوه‌ له‌ له‌شفرۆشيداو خاوه‌ن ئاڵا بوه‌، له‌كۆمه‌ڵی ئه‌وسای حجازدا له‌شفرۆشه‌به‌ناوبانگه‌كان ئاڵا به‌سه‌ر ماڵه‌كانياندا هه‌ڵواسراوه‌. زياديش ناوی باوكی نه‌زانراوه‌، جارێك به‌كوری عبيد الثقفی و جارێك به‌كوری ابی سفيانی باوكی معاويه‌ناوبراوه‌، دايكی زياد ناوی سميه‌بوه‌و جاریه‌ی الحارث بن كلده‌الثقفی بوه‌، عبيد الثقفی گرتويه‌ته‌خۆی، له‌خلافه‌تی ئه‌بو به‌كردا بۆته‌ئيسلام، له‌خلافه‌تی عه‌ليدا والی فارس بوه‌و دوای كوشتنی عه‌لی له‌موعاويه‌ياخی بوه‌، معاويه‌ش له‌يه‌كێ له‌كاره‌فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازيه‌كانيدا ئه‌م زیاده‌ی كرده‌برای خۆی به‌ئاماده‌كردنی چه‌ند شايه‌تێك سوێنديانخوارد كه‌ئه‌بو سوفيانی باوكی موعاويه‌كاتی خۆی لاقه‌ی سمه‌يه‌ی دايكی زيادي كردوه‌و دوای ٩ مانگ ئه‌م زياده‌ی بوه‌به‌وه‌ش‌كرديه‌برای خۆی و وڵاتی فارسيش كه‌وته‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی و زياديش بوه‌پشت و په‌نا بۆی.                                                            

·          موعاويه‌ی كوری ئه‌بو سوفيان يه‌كه‌م خه‌ليفه‌ی ئيسلام  بوه‌ كه‌پێش مردنی خۆی يه‌زيدی كوری وه‌ك (وه‌لی عه‌هد) كردۆته‌جێگری خۆی و به‌فێڵ و تۆقاندن و ته‌ماع و دابه‌شكردنی سامانی وڵاتانی داگيركراو به‌سه‌ر كاسه‌لێساندا ره‌زامه‌ندی موسڵمانانی بۆ وه‌رگرتوه‌.                                                                               
  له‌ماوه‌ی خلافه‌تی موعاويه‌دا داگيرگردنی وڵاتانی دراوسێ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكور به‌رده‌وام بوه‌. موعاويه ‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵ ميری شام بوه‌، ٢٠ ساڵيش وه‌ك خه‌ليفه‌له‌شام حوكمڕان بوه‌و له‌ساڵی ٦٠ ی كۆچی مردوه‌و نزيكه‌ی ٧٧ ساڵ ژياوه‌و تا مردنيشی هه‌ندێ تووك و نينۆكی پێغه‌مبه‌ری لابوه‌و وه‌سيه‌تی كردوه‌كه‌مرد كاتی له‌گۆڕنانی بيخه‌نه‌ناو ده‌م و چاوی.  .                                           

 * يه‌زيدی كوری موعاويه‌: پياوێكی كه‌ته‌و گۆشتن و تووكن بوه‌، به‌مه‌يخۆری و داوينپيسی ناسراوه‌، معاويه‌ی باوكی پێش مردنی خۆی كردويه‌تی به‌وه‌لی عه‌هد، ئه‌و كرده‌وه‌يه‌شی بوه‌مايه‌ی ناڕه‌زايي ئه‌سحابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و كوڕانی خه‌ليفه‌كانی پێش خۆی.                                                                                      

  موعاويه‌پێش مردنی به‌يعه‌ی (ره‌زامه‌ندی) دانيشتوانی شامی بۆ بونی يه‌زيد به‌خه‌ليفه ‌له‌دوای خۆی وه‌رگرتبو. كاتێكيش نوێنه‌ری نارده ‌مه‌دينه ‌بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دانيشتوانه‌كه‌ی، حوسەێنی كوری عەلی ئەبوتالب و عبدی كوری زوبەير به‌رپێچياندايه‌وه‌و ڕازی نه‌بون له‌سه‌ر بونی يه‌زيد به‌خه‌ليفه‌ی ئيسلام .                                                          

  حسێنی كوری عه‌لی ئه‌بو تالب له‌ژێر داواكاری دانيشتوانی كوفه‌ كه‌په‌يتا په‌يتا به‌نامه‌ونێردراو هه‌ر له‌كاتی خلافه‌تی موعاويه‌وه‌ داوايان لێ ئه‌كرد بێته‌ كوفه‌و بانگه‌شه‌ی خلافه‌تی خۆی بكات و به‌ڵێنيان ئه‌دايێ كه‌پشتگيری بكه‌ن، (بۆيه‌ته‌ماعی بون به‌خه‌ليفه‌و گێڕانه‌وه‌ی خلافه‌ت بۆ نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌به‌نی هاشم و ڕق و كينه‌ی مێژينه‌ی نێوان هه‌ردوو به‌نی هاشم وبه‌نی ئومه‌يه‌ له‌هۆزی قوره‌يش) وايكرد كه‌حسين به‌ده‌نگ داوای دانيشتوانی كوفه‌وه‌بچێت و له‌ڕۆژی ١٠ ذی الحجة به‌ياوه‌ری ژماره‌يه‌ك له‌پياوو ژن و منداڵی خێزانه‌كه‌ی و هه‌ندێ له‌هه‌وادارانی له‌مه‌ككه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق كه‌وته‌ڕێ، كاتێكيش هه‌واڵ گه‌يشته‌يه‌زيد نامه‌ێیه‌كی نارد بۆ والی كوفه‌(عوبەيدو كوری زياد) بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و كوشتنی حسين. عوبەيدوالله ‌سوپاێيه‌كی چوار هه‌زار كه‌سی به‌سه‌ركردايه‌تی عومه‌ری كوری سه‌عد كوری ئه‌بی وه‌قاص نارده‌سه‌ر رێی حسین (كه‌ژماره‌ی قافڵه‌كه‌ی به‌خۆيه‌وه‌نه‌ئه‌گه‌يشتنه‌١٠٠ كه‌س)، خه‌ڵكی كوفه‌ش هه‌ر وه‌ك چۆن پشتيانكرده‌ عەلی باوكی حوسەين هه‌ر ئاوه‌هاش به‌ده‌نگ حوسەێنه‌وه‌ نه‌چون و كاتێكيش حوسەين خوی له‌و باره‌دا ديت، داوای له‌سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی يه‌زيدكرد كه‌خۆی بداته‌ده‌ستيان و بيبه‌ن بۆ لای يه‌زيدو ده‌ست بخاته‌ده‌ستی به‌ڵام بێسوود بو چونكه ‌ئه‌وان بۆ له‌ناو بردنی هاتبون، بۆيه‌ له‌شه‌ڕێكی نا به‌رابه‌ردا حسين وهه‌وادارانی كۆمه‌ڵكوژكران و سه‌ری حسێنيان له‌جه‌سته‌یكرده‌وه‌و له‌ناو ته‌شتێكدا برديان  بۆ عبيدالله‌ی كوری زياد لە کوفە.                                                       

(كوشتنی حسين و خاووخێزان و هه‌وادارانی به‌شێوه‌يه‌كی يه‌كجار دڕندانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ به‌ده‌ستی كه‌سانێك كه‌رابوردويان جێگه‌ی گومان بوه‌، چونكه‌ يه‌كێك له‌وانه‌ كه‌
  عوبەيدوالله‌كوری زيادبوه‌، دايكی ناوی مه‌رجانە بوه‌و كۆيله‌ي عبدالرحمان كوری حەسان بن ثابت بوه‌و به‌كۆمه‌ڵ له‌لايه‌ن داوێنپيسانی ئه‌وكاته‌وه‌لاقه‌كراوه ‌له‌وانه‌ش زياد ئبن أبیه ‌بوه‌، مه‌رجانه‌ دوو كوری بوه ‌يه‌كێكيانی ناو ناوه‌عبادو ئه‌وی ديكه‌يان عوبەيدوالله‌و نه‌زانراوه‌باوكيان كێيه‌، بۆيه‌زياد ئبن ئه‌بيه‌ كه‌خۆشی نه‌زانراوه‌ كێ باوكيه‌تی داڵده‌ی داون و گرتونيه‌ته‌خۆی و ناوی ئه‌ويان هه‌ڵگرتوه‌. سه‌ير ئه‌وه‌يه‌ كه‌عباد لە سایەی خلافەتی ئیسلامدا بوه ‌به‌والی سجستان له‌كاتی خلافه‌تی معاويه‌و عوبەيدوالله‌ش بوه‌به‌والی به‌سره‌و دواتر والی كوفه‌).                                                                              

  ساڵی ٦٣ی كۆچی دانيشتوانی مه‌دينه‌و ده‌روبه‌ری به‌سه‌رۆكايه‌تی عەبدوالله‌ی كوری زوبه‌ير له‌يه‌زيد هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و عەبدوالله ‌بوه‌خه‌ليفه‌، يه‌زيديش سوپايه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ركردايه‌تی يه‌زيدی كوری موسلم نارده‌سه‌ريان و له‌شوێنێك كه‌پێی ئه‌وترێ (حرة راقم) دانيشتوانی مه‌دينه‌به‌ره‌نگاری سوپاكه‌ی يەزيد بونەوە ، شه‌ڕه‌كه ‌به‌تێكشكانی دانيشتوانی مه‌دينه‌ كۆتايی هات و ٣٥٠٠ كه‌س له‌مه‌والی و١٤٠٠ كه‌س له‌ئه‌نساره‌كان و له‌قوره‌يشیه‌كانيش ١٣٠٠ كه‌س كوژران كه‌زۆريان  ئه‌سحابه‌ی پێغه‌مبه‌ر بون. له‌شكره‌كه‌ی  يه‌زيد چونه‌ناو شاری مه‌دينه‌و كه‌وتنه ‌تاڵانكرردنی سه‌رو ماڵی دانيشتوانی شاره‌كه‌و فه‌سادكردنی ژن و كچانی شاره‌كه‌و كار گه‌يشته‌ئه‌وه‌ی هه‌زار كچ بێبنكران و ساڵی داهاتوش زياتر له‌هه‌زار زۆڵ له‌دايك بون  .                                                                  

  دوای داگيركردنی مه‌دينه ‌له‌شكره‌كه‌ی يه‌زيد به‌ره‌و مه‌ككه ‌كه‌وتنه‌رێ، له‌رێگا سه‌ركرده‌ی له‌شكره‌كه ‌يه‌زيد كوری موسلم مرد و پێش مردنی خۆی يه‌كێكی ديكه‌ی كرده‌جێگری، سوپاكه‌ش له‌ساڵی ٦٤ ی كۆچی گه‌يشته‌ مه‌ككه‌و دوای گه‌مارۆدانی شاره‌كه‌ كه‌وتنه‌ بۆردومانكردنی به‌مه‌نجه‌نيق و داروبه‌ردو خانوی شاره‌كه‌يان دا به‌سه‌ر يه‌كداوسوتانديان و به‌رگی كه‌عبه‌و سه‌ربانه‌كه‌ي و هه‌ردوو قۆچی به‌رانه‌كه‌ی كه‌خودا ناردبوی بۆ ابراهيم كه‌بيكاته ‌قوربانی له‌جياتی اسماعيل، به‌ئاگری مه‌نجه‌نيقه‌كه‌ سوتان         .                                                                                    

  يه‌زيد له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ره‌بيع اڵاولی ساڵی٦٤ی كۆچی مردوه‌و موعاويه‌ی كوری  كراوه‌بە خه‌ليفه ‌له‌جێگه‌كه‌ی. عبدالله‌ی كوری زوبەيريش له‌مه‌دينه‌ بانگه‌شه‌ی بۆخۆیكرد وه‌ك خه‌ليفه‌له‌هه‌مانكاتدا.

موعاویەی کوری یەزید :-    یه‌زيدی كوری موعاويه ‌پێش مردنی موعاويه‌ی كوری كرده‌جێگری خۆی وه‌ك (وه‌لی عه‌هد)و له‌مانگی ره‌بيع الاولی ساڵی ٦٤ی كۆچی بوه‌جێگری باوكی، كه‌نجێكی ڕه‌وشت باش بوو له‌به‌ر ده‌رده‌داری جه‌سته‌ی خلافه‌ته‌كه‌ی له‌دوو مانگ تێپه‌ڕی نه‌كردو له‌ته‌مه‌نی ٢١ ساڵيدا كۆچی دواييكرد و پێش مردنيشی نه‌يويست جێگر بۆ خۆی دابنێت.                                      
  دوای مردنی يه‌زيدی كوری موعاويه‌، دانيشتوانی حیجازو يه‌مه‌ن و عێراق و خوراسان عەبدوالله‌ی كوری زوبەيريان كرده‌خه‌ليفه ‌له‌ مه‌ككه‌، له‌شام و میسريش موعاويه‌ی كوری يه‌زيد بوه‌ خه‌ليفه ‌له‌سه‌ر وه‌سيه‌تی باوكی به‌ڵام دوای دوو مانگ مردو كۆتايی به‌خلافه‌ته‌كه‌ی هات و میسرو شاميش چونه‌پاڵ خلافه‌ته‌كه‌ی عەبدوالله‌ی كوری زوبەير.                                                                  
  عەبدواللە ، ‌كوری زوبه‌يری کوری ئه‌لعه‌وامه‌ كه‌يه‌كێكه‌له‌سه‌حابه‌ نزيكه‌كانی پێغه‌مبه‌رو يه‌كێكه ‌له‌و ١٠ سه‌حابيه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بونيان پێدراوه‌ له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، دايكيشی ئه‌سماء كچی ئه‌بو به‌كری سديقه‌و نه‌نكيشی له‌باوكيه‌وه ‌ئامۆزای پێغه‌مبه‌ره‌                  .             

  له‌يه‌كه‌م ساڵی خلافه‌تی عەبدوالله‌ی كوری زوبه‌ير، مه‌روانی كوری حه‌كه‌م له‌شام لێی ڕاپه‌ڕي و توانی شام و مصر داگير بكات و له‌ساڵی ٦٥ی كۆچی مردو پێش مردنيشی عه‌بدولمه‌لیكی كوری و عومه‌ری سه‌عيد کوری العاسی كرده ‌جێگری خۆی ، يه‌ك له‌دوای يه‌ك.                  . 

  دوای چه‌سپاندنی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی، عه‌بدولمه‌لیك له‌شكرێكی ٤٠ هه‌زار كه‌سي به‌سه‌ركردايه‌تی حه‌جاجی كوری ئه‌لسه‌قه‌فی نارده‌سه‌ر عه‌بدوڵای كوری زوبه‌ير له‌مه‌ككه‌و چه‌ند مانگێك گه‌مارۆی شاره‌كه‌یدا و به‌به‌رده‌وامی شاره‌كه‌ی ئه‌دايه‌به‌ر مه‌نجه‌نيق و له‌مانگی جه‌مادی ئه‌لئه‌وه‌لی ساڵی ٧٣ی كۆچی شاره‌كه‌ی داگيركردو عبدالله‌ی كوری زوبيری كوشت و لاشه‌كه‌شی هه‌ڵواسی.                  به‌كوشتنی عه‌بدوڵای كوری زوبه‌ير ته‌واوی وڵاتی ئه‌وسای  ئيسلام كه‌وته‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی عه‌بدولمه‌لیك كوری مه‌روان، عه‌بدولمه‌لكيش وه‌ك پاداشت بۆ حه‌جاجی كوری سه‌قه‌فی كرديه‌والی مه‌ككه‌و مه‌دينه‌و طائف و دواتر عێراقيشی خسته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌و دڕنده‌  خوێنڕێژه‌ شۆڕشی ئه‌وسای عێراقيه‌كان دابمركێنرێ، حه‌جاجيش به‌ره‌و بەغداد كه‌وته‌ڕێ و توانی شۆڕشه‌كه ‌دابمركينێ و ماوه‌ی ٢٠ ساڵ له‌بەغداد حوكمیكرد.                                  . 

  سه‌عيدكوری ئەلعاس به‌پێی بريارێكی مه‌روان كوری حه‌كه‌می باوكی عه‌بدولمه‌لك ئه‌بوايه ‌دوای عه‌بدولمه‌لك ببێته‌خه‌ليفه‌، جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ كۆسپ له‌ڕێگه‌ی نه‌وه‌كه‌ی عەبدولمەلک له‌گه‌يشتن به‌خلافه‌ت، به‌پيلانێك كوشتی و وليدی كوری كرده‌جێگری خۆی ودوای ئه‌ويش سلێمانی برای.                                                                    

  دوای مردنی عه‌بدولمه‌لك كوری مه‌روان، وه‌ليدی كوری  له‌مانگی شه‌والی ساڵی ٨٦ی كۆچی بوه‌خه‌لیفه‌ ، له‌ماوه‌ی خەلافه‌تيدا هێڕش و داگير كردنی وڵاتانی دراوسێ به‌گه‌رمی ده‌ستی پێكرد به‌شێوه‌ی رۆژانی خه‌لافه‌تی عومه‌ر كوری خه‌تاب، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات تاكو كابول  و به‌ره‌وسنوری هندستان و به‌ره‌و باكورو باكوری رۆژهه‌ڵات تا سه‌مه‌رقه‌ندو توركستان و ئازه‌ربایجان و سه‌روی خوراسان، له‌رۆژئاواشه‌وه‌چه‌ند دورگه‌يه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوسيان داگيركرد، تا له‌مانگی جه‌مادی الاخرة ساڵی ٩٦ی كۆچی ، مردو سوله‌یمانی برای بوه‌جێگری له‌سه‌ر وه‌سيه‌تی باوكيان كه‌يه‌ك له‌دوای يه‌ك بكرێنه‌ خه‌ليفه‌.                                       .                                                                                     
  * سوله‌یمان كوری عه‌بدولمه‌لك :  له‌سه‌ر برياری باوكی ساڵی ٩٦ی كۆچی و دوای مردنی وليدی برای بوه‌خه‌ليفه‌، يه‌كێك له‌كرده‌وه‌چاكه‌كانی  ئه‌وه‌بو كه‌عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زيزی كرده‌  ياريده‌ده‌ری خۆی و وه‌ك وه‌زيرێك  و گشت رێنمايه‌كانی  جێبه‌جێ ئه‌كرد و هه‌ر له‌سه‌ر  داوای عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زيز  هه‌مو داروده‌سته‌كه‌ی  حه‌جاجی له‌كار خست و  به‌نديه‌كانی ناو به‌نديخانه‌كانی  عێراقی ئازادكردو ئه‌ڵێن ئه‌م سوله‌یمانه‌ پياوێكی زۆرخۆر بوه ‌به‌ڕاده‌يه‌ك كه‌له‌يه‌ك دانيشتندا به‌رخێك و شه‌ش مريشك و حه‌فتا هه‌ناری خواردوه‌.                                                                          

  سوله‌یمان رۆژی هه‌ينی ١٠ه‌ی سه‌فه‌ری ساڵی ٩٩ ی كۆچی، له‌دێێ دابق له‌نزيك حه‌ڵه‌ب مردوه‌ له‌كاتی سه‌ركردايه‌تی كردنی بۆ  هه‌ڵمه‌تی  داگيركردنی خاكی ژێر ده‌سته‌ڵاتی رۆمه‌كان له‌باكوری شام.                                                                

  له‌كاتی خلافه‌تی سوله‌یمان شاری جرجان له‌نێوان ته‌برستانو خوراسان و گه‌لێ شارو شارۆچكه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی رۆمه‌كان له‌سه‌روی شام و گه‌لێ شوێنی ديكه ‌داگيركران.

  سوله‌یمان پێش مردنی له‌نوسراوێكی داخراوو مۆركراودا جێگری خۆی له‌خلافه‌تدا دياريكرد، كه‌دوای مردنيشی نامه‌كه‌كرايه‌وه‌ده‌ركه‌وت عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زيزی كردوه‌به‌جێگری خۆی، ئه‌م بڕياره‌ی سوله‌یمان كورانی عه‌بدولمه‌لكی هه‌ژاند به‌ڵام كه‌هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌دوای عومه‌ر يەزيدی كوری عه‌بدولمه‌لك ئه‌بێته‌خه‌ليفە،‌دامركانه‌وه‌و يه‌ك يه‌ك له‌دوای چونه‌پێشه‌وه‌وره‌زامه‌نديان پيشاندا.                                  .                   

  ‌* عومه‌ر كوری عه‌بدولعه‌زیز: له‌دادپه‌روه‌ريدا، موسڵمانان به‌  پێنجه‌م خه‌ليفه‌ی ڕاشدين ناوی ئه‌به‌ن، خاوه‌ن ڕه‌وشتێكی به‌رزو دڵناسك و به‌به‌زه‌يي و له‌خوداترس بوه‌، چی بۆ كرابێت كردويه‌تی بۆ ڕاستگردنه‌وه‌ی چه‌وتيه‌كانی خه‌ليفه‌كانی پێش خۆی و گێڕانه‌وه‌ی مافی ماف زه‌وتكراوان. ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی به‌خۆشيه‌وه‌بێت باخی[ فه‌ده‌كی ] گێڕايه‌وه‌بۆ بنه‌ماڵه‌ی فاتمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر (ئه‌و باخه‌له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی  شه‌ری داگيركردنی خه‌يبه‌ره‌، دوای كوشتنو ده‌ركردنی جوله‌كه‌كان له‌خه‌يبه‌ر ئه‌و باخه‌بوه‌به‌شه‌ده‌ستكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر، دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو به‌كری سديق داگيریكرد بۆ خۆی، به‌بيانوی ئه‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر فه‌رمويه‌تی (الانبياء لا يورثون، به‌واتا پێغه‌مبه‌ران میراتگریان نیه‌) به‌و بيانوه‌شه‌وه‌ باخه‌كه‌ی نه‌گێڕايه‌وه‌بۆ فاتمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر هه‌رچه‌نده ‌تا مرديش داواكاری بو، ئه‌و باخه‌ش پشتاوپشت بۆ خه‌ليفه‌كان ماوه‌ته‌وه‌).                                        
  دادپه‌روه‌ری و له‌خوداترسی و چاكه‌ی عومه‌ری عه‌بدولعه‌زيز به‌جۆرێك له‌كاتی خۆيدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌هۆنراوه‌ی شاعيره‌كان و نوسينی مێژوونوسه‌كانی ئه‌و كاته ‌جێگه‌يان دياره‌و كرداره‌كانيشی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی موسڵمانان وجێگه‌ی ڕقو كينه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ويه‌كان و نه‌وه‌ی عبدالملك كوری مه‌روان بوه‌،چونكه‌ڕێگه‌ی  تاڵانی و تاوان و دزی سامانی خه‌ڵكی لێگرتبون و گه‌لێك له‌و تاڵانيانه‌شی لێ زه‌وت كردبون كه‌پێشتر به‌زۆرو به‌ناهه‌ق داگيريان كردبو. بۆيه‌له‌پيلانێكدا به‌سود وه‌رگرتن له‌دڵپاكی عمر توانيان ژه‌هر خواردوی بكه‌ن و له‌ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵيدا و له‌ساڵی ١٠١ ی كۆچی له‌دێر سمعان له‌نزيك دمشق گيانی سپاردوه‌و (چۆته‌ناو لاپه‌ڕه‌سپيه‌كانی  مێژوه‌وه‌ ).                                                                                

   دڵپاكی و مرۆڤ دۆستی ئه‌م پياوه‌  له‌راده‌يه‌كدا بوه‌كه‌زانیوبه‌تی به‌پيلانی نه‌وه‌ی عەبدوالمەلك و به‌ده‌ستی يه‌كێ له‌عه‌بده ‌خزمه‌تكاره‌كانی ژه‌هر خواردوكراوه‌، ئه‌و عه‌بده‌ بانگ ئه‌كات و  دوای لێپرسينه‌وه‌و دان پێدانانی تاوانه‌كه‌ی  كه‌به‌ته‌ماعی هه‌زار دينارو ئازادكردنی له‌عه‌بدايه‌تی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌، عومه‌ر ی عه‌بدولعه‌زيز له‌جياتی هه‌مو تۆڵه‌سه‌ندنێك و سزادانێكی عه‌بده‌كه هه‌زار ديناره‌كه‌ی لێئه‌سه‌ندێ و ئه‌يخاته‌خه‌زينه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌(بيت المال) و ئازادی ئه‌كات.
 
                                                                            
* يه‌زيد كوری عه‌بدولمه‌لك كوری مه‌روان : له‌سه‌ر وه‌سيه‌تی باوكی دوای مردنی عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیز له‌ساڵی ١٠١ ی كۆچی بۆته‌خه‌ليفه‌، نيازی وابوه‌رێگه‌ی عمری كوری عبدالعزيز بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ته‌نها چل رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته ‌به‌رده‌وام بوه‌و دوايی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌سه‌ر ڕه‌وتی باووباپيرانی له‌خه‌ليفه‌ئه‌مه‌ويه‌كان.                       .
                    

  ساڵی ١٠٢ ی كۆچی، يه‌زيدي كوری موهه‌له‌ب له‌عێراق له‌خلافه‌تی یه‌زید هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌ بۆيه‌ له‌شكرێكی نارده‌سه‌ری به‌سه‌ركردايه‌تی مه‌سله‌مه‌ی كوری عه‌بدولمه‌لك كوری مه‌روان  و له‌ناوچه‌ی (عقيری) ی نزيك كه‌ربه‌لا به‌ره‌نگاری يه‌ك بون و يه‌زيدي كۆری موهه‌له‌بی  تێدا كوژرا.                                                                                    

  يه‌زيدي كوری عه‌بدولمه‌لك ماوه‌ی نزيكه‌ی چوار ساڵ حوكمڕانيكردو له‌كۆتايی مانگی شه‌عبانی ساڵی ١٠٥ ی كۆچی مرد.                    

 هوشام كوری عه‌بدولمه‌لك : به‌بريارێكی يه‌زيدی برای كرايه‌خه‌ليفه‌، پياوێكی هێمن وبێوه‌ی و بێته‌ماعبوه‌، له‌ماوه‌ی خلافه‌تی هوشامدا شه‌ڕ به‌رده‌وام بوه ‌له‌گه‌ڵ رۆمه‌كان و له‌و ماوه‌يه‌دا گه‌لێ شاروناوچه‌ی ژێر      ده‌سته‌ڵاتی رۆمه‌كان      داكيركراوه‌                                                                                                                   .                                                     .            

هشام له‌مانگی ربيع الاخری ساڵی١٢٥ كۆچی مردوه‌.

* وه‌ليدی كوری يه‌زيدی كوری عه‌بدولمه‌لك : به‌بريارێكی يه‌زيدي باوكی له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی دوای خلافه‌تی مامی بو به‌خه‌ليفه‌. كابرايه‌كی داوێن پيس و مه‌يخۆرو لاده‌ربوه‌و له‌هيچ گوناهێك سڵی نه‌كردۆته‌وه‌. برياری داوه ‌بچێته‌ حه‌ج و له‌سه‌ر بانی كه‌عبه ‌دابنيشي و مه‌يبخواته‌وه‌. بۆيه‌ ڕق و كينه‌ی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ری گه‌يشتۆته ‌ئه‌وه‌ی له‌رويدا ڕاپه‌ڕن و له‌مانگی جمادی الاخری ساڵی ١٢٦ ی كۆچی به‌ده‌ستی راپه‌ريوه‌كان كوژرا و دوای كوژرانی سه‌ريان بری و هێنايان بۆ (يەزيد الناقص) ئه‌ويش به‌نوكی رمێكدا هه‌ڵيواسی و كاتێ سلێمانی كوری يەزيد كه‌برای ئه‌م عه‌بولمه‌لکه‌ بوە، سه‌ری براکەی به‌سه‌ری ڕمه‌كه‌وه‌دی وتی (ده‌ك له‌وه‌به‌و لاوه‌تر بچێت، پياوێكی مه‌يخۆرو داوێن پيس و به‌ڕه‌ڵا بو تا ئه‌و راده‌يه‌ی ئه‌يويست ده‌ستدرێژی سيكسی بكاته‌سه‌ر منيش).
                                                                                    

  * يه‌زيد الناقس: كوری وه‌ليدی كوری عه‌بدولمه‌لك، نازناوی الناقسی لێنرا چونكه‌موچه‌و داهاتی سه‌ربازه‌كانی كه‌مكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردايه‌تی ڕاپه‌ڕينه‌كه‌یكرد دژی وه‌ليد ی كوری مامی و كوشتی چوه‌جێگه‌كه‌ی. له‌زه‌تی له‌خلافه‌ت نه‌دیو دوای كه‌متر له‌شه‌ش مانگ له‌ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵيدا كۆچی دوايی كرد.                         .                                    

  * ئیبراهيم كوری وه‌ليد كوری عه‌بدولمه‌لك : دوای مردنی يه‌زيد الناقسی برای بۆته‌ خه‌ليفه‌، دايكی(أم ولد) بوه‌و ته‌نها ٧٠ رۆژ حوكمڕانيكردوەو‌له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات لابراوه‌و مه‌روانی كوری موحه‌مه‌د چۆته‌جێگه‌كه‌ی، دوايی ئه‌ميش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له‌پياوه‌ناسراوه‌كانی ئه‌مه‌ويه‌كان به‌ده‌ستی عه‌باسيه‌كان كوژرا.                                

  * مه‌روان الحمار [ مه‌روانه‌که‌ر] : دوا خه‌ليفه‌ی ئه‌مه‌ويه‌كانه‌، كوری موحه‌مه‌دی كوری مه‌روانی كوری ئه‌لحه‌كه‌مه، كابرايه‌كی زۆر به‌تواناو هێمن و به‌سه‌بر بوه‌ به‌تايبه‌تی له‌كاتی          جه‌نگدا هه‌ر بۆيه‌ئه‌م نازناوه‌يان لێناوه‌، دايكی مه‌روان(أم ولد) بوه‌، يه‌كه‌م كاری دوای بونی به‌خه‌ليفه ‌ئه‌وه‌ بو كه‌گۆڕی يزيد الناقسی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و لاشه‌كه‌ی هه‌ڵواسیوه‌ له‌تۆڵه‌ی كوشتنی وه‌ليد.                                                               &nb

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-03-21 17:06:00
به‌شی ( عه‌باس ڕۆسته‌م ) ئاماده‌کرد ( عەباس رۆستەم )



ئيسلامه‌وه‌بون, به‌موسڵمان, موعاويه‌كوری, ئه‌بی, سوفيانی, كوری, ابی, حه‌ربه‌, ئه‌بی, سوفيانی, باوكی, دوژمنی, خوێنخۆری, پێغه‌مبه‌ر, بوه‌, تا, رۆعەباس, رۆستەمگەشتێک, بەناو, کتێبی, مێژووی, خەلیفەکان به‌شی, دووهه‌م  Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا