عه‌باس ڕۆسته‌م: ئەو خەلیفانەی ئیسلام کە بە کوشتن چون و جۆری کوشتنەکەیان

 

ئەو خەلیفانەی  ئیسلام کە بە کوشتن چون و جۆری کوشتنەکەیان

لە [ نقط العروس ] ی ئیبن حەزمەوە وەرگیراوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 ١-عومەری کوری خەتاب رەزامەندی  خودای  لێبێت : -    بە لێدانی خەنجەرێک لە ناوکی .  

  ٢-     عوسمانی کوری عەفان رەزامەندی خودای لێبێت :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکرا .       

        ٣عەلی کوری ئەبو تالب رەزامەندی خودای لێبێت :-  بە شیر لێیدراو برینەکەی کوشندەبو .  

  ٤-    عەبدوڵای کوری زوبەیر رەزامەندی خودای لێبێت :-  بە زەبری شیر کوژراو بە سەروبنی هەڵواسراوە                                                                                                                                                                                  .

٥-مەروانی کوری حەکەم :-   وتراوە کە دایکی خالد لە خەودا سەرینێکی خستۆتە سەر دەمو لوتی و خنکاندویەتی                                                                                            .

٦-عومەری کوری عەبدولعەزیز خودا لێیخۆشبێت :-  وتراوە کە ژەهرخواردوکراوە .      

              ٧وەلیدی کوری یەزید :-  بەشیر لەتوپەتکراوە                                                                .

٨- برایمی کوری وەلید :-  بە خنکاندن لەناو ئاودا مردوە .                                                

٩- مەروانی کوری موحەمەد :- بە زەبری شیر کوژراوە .                                                

 ١٠- ئەلسەفاح :-  وتراوە کە ژەهرخواردوکراوە و وتراویشە کە گوایە بە نەخۆشی ئاوڵە مردوە .

١١- ئەلمەهدی :-  وتراوە کە هەر یەکە لە [ تەلەو حەسنە ] کە دوو دۆستی مەهدی بون ، بەنیازبون یەکدی ژەهراوی بکەن  بە ژەهراوەیکردنی جۆرە شیرینیەک ، بەڵام مەهدی بە هەڵە لەو شیرینیەی خواردوەو مردوە .

١٢- ئەلهادی :-  بە نیازی گاڵتەو گەپکردن پاڵیناوە بە هەندێک میوانیەوە بۆ ئەوەی بکەونە هەڵدێرێک ، یەکێک لەو میوانانە  پەلی ئەلهادی گرتوەو بە هەڵدێرەکەدا کەوتۆتەخوارەوەو قامیشێکی تیژ چوە بە کۆمیداو بوە بە هۆی مردنی

١٣- هارون ئەلرەشید :-  جوبرائیل کوری بەختیشوع  کە پزیشکی تایبەتی هارون بوە ، بە هەڵە  لە چارەسەرکردنی دومەڵێکیدا بۆتە هۆی مردنی

١٤- ئەلئەمین :-  بە زەبری شیر کوژراوە .

١٥- ئەلموتەوەکل :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .

١٦- ئەلمونتەسر :-  بە خواردنی خورما ژەهرخواردوکراوە .

١٧- ئەلموستەعین :-  بە زەبری شیر کوژراوە١٨- ئەلموعتەز :-  خراوەتە ناو حەمامەوەو دەرگای لێداخراوە تا مردوە .١٩- ئەلموهتەدی :-  بە خەنجەر کوژراوە .

٢٠- ئەلموعتەمەد :-  ژەهر خواردوکراوە .

٢١- ئەلموقتەدر :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە  ٢٢- ئەلمونزر :-  براکەی بە نەشتەرێکی ژەهراوی کوشتویەتی .

٢٣- هشام ئەلموئەیەد :-  خنکێنراوە .

٢٤- موحەمەد کوری هوشام [ ئەلمەهدی ] :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .

٢٥- سلێمانی کوری حەکەم :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .

٢٦- ئەلموستەزهر :-  بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .

٢٧- ئەلموستەکفی :- ژەهرخواردوکراوە .

٢٨- ئەلقاسم کوری حمود :-  خنکێنراوە .

٢٩- عەلی کوری حمود :-  بە خەنجەر کوژراوە .

٣٠- یەحیا کوری عەلی کوری حمود :-  بە زەبری شیر کوژراوە .

٣١- حەسەنی کورییەحیا :-  ژەهرخواردوکراوە .

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-06-12 13:02:00
به‌شی ( عه‌باس ڕۆسته‌م ) ئاماده‌کرد ( عه‌باس ڕۆسته‌م )



ئەو, خەلیفانەی, ئیسلام, کە, بە, کوشتن, چون, و, جۆری, کوشتنەکەیانعه‌باس, ڕۆسته‌معه‌باس, ڕۆسته‌م, ئەو, خەلیفانەی, ئیسلام, کە, بە, کوشتن, چون, و, جۆری, کوشتنەکەیان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا