پێغه‌مبه‌ر چاویانی ده‌رهێنا و ده‌ست و قاچیانی بڕی و پاشان فڕێیدانه‌به‌ر گه‌رما تا مردن

پێغه‌مبه‌ر چاویانی ده‌رهێنا و ده‌ست و قاچیانی بڕی و پاشان فڕێیدانه‌به‌ر گه‌رما تا مردن

ئارام جه‌لال

[email protected]  

خودا له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ موحه‌ممه‌دی په‌یامبه‌ری موسڵمانان ده‌ڵێت 

(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) الانبیاء ١٠٧

 ئێمه‌ تۆمان بۆ میهره‌بانی و به‌زه‌یی جیهانه‌کان نه‌بێت بۆ هیچ شتێکی ترمان نه‌ناردویت

ئه‌مه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ده‌می مسوڵمانان و پیاوانی ئاینیه‌وه‌ گوێبیستی ده‌بین و بانگه‌شه‌ی سۆز و به‌زه‌یی و میهره‌بانیی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانی پێ ده‌كه‌ن كه‌ بووه‌ به‌ ڕه‌‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا. پێغه‌مبه‌رێك كه‌ ره‌حمه‌تی ڕژاوه‌ به‌سه‌ر مسوڵمان و موشریك و ئه‌هلی كیتاب و منداڵ و پیر و ژن و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئاژه‌ڵانیشدا. گه‌لێك بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌و ره‌حمه‌ته‌ پێوانه‌نه‌کراوه‌ نوسراوه‌، ره‌حمه‌تێك كه‌ سنوری نه‌بووه‌و نموونه‌گه‌لێك ده‌هێنرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ جه‌نگه‌كانیشدا ئاکارو و ئادابی خۆی هه‌بووه‌و ڕه‌فتاری كافرانی دووباره نه‌كردۆته‌وه‌و، نه‌چووه‌ وه‌ك و ئه‌وان ته‌رمی كوژراوه‌كان بشێوێنێت، چونكه‌ ئه‌م ئاینێكی ئاسمانی هه‌یه‌ و وه‌ك قوره‌یشی نه‌فام ناكات كه‌ لاشه‌ی حه‌مزه‌ی مامیان شێواند.

 به‌ڵام گه‌ر به‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ژیانی محه‌ممه‌ددا بگه‌ڕێین ئه‌وا چه‌ندین ڕوداوی بێ به‌زه‌ییانه‌ به‌دی ده‌كرێن نه‌وه‌ك هه‌ر ره‌حمه‌تیان تیادا نییه‌ به‌ڵكوو له‌مێژوودا هاوشێوه‌یان كه‌مه‌ له‌ قێزه‌ونێتی و وه‌حشیگه‌ریدا، كۆمه‌ڵێ ڕووداو به‌دی ده‌كرێت ڕق هێنده‌ زاڵبووه‌ به‌سه‌ر (محه‌ممه‌د) دا كه‌ خوێن به‌ری چاوی گرتووه‌و به‌وپه‌ڕی سادیزمه‌وه‌ قوربانیه‌كانی له‌ناوده‌بات، جۆره‌ كوشتنێك كه‌ ره‌نگه‌ ته‌نها له‌ فیلمه‌ سادیزمه‌كاندا به‌دیبكرێن، كه‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی دینیه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك ئاماژه‌ی پێناكرێت و زۆربه‌ی مسوڵمانانیش بێ ئاگان له‌م ره‌فتارانه‌ی محه‌ممه‌د، لێره‌دا به‌س له‌ روداوێكی كوشتنی كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ به‌ بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك و دور له‌ مرۆڤایه‌تی به‌ ناشرینترین شێوه‌ ده‌كوژرێن، ڕووداوه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

سرية كُرْز بن جابر الفهري إلى العُرَنِيِّين، في شوال سنة 6 هـ، وذلك أن رهطاً من عُكَل وعُرَينَة أظهروا الإسلام، وأقاموا بالمدينة فاستوخموها، فبعثهم رسول الله صلى الله عليه وسلم في ذود في المراعي، وأمرهم أن يشربوا من ألبانها وأبوالها، فلما صحوا قتلوا راعي رسول الله صلى الله عليه وسلم، واستاقوا الإبل، وكفروا بعد إسلامهم2،

مانگی شه‌والی ساڵی شه‌شی كۆچی یه‌، هێشتا محه‌ممه‌د ده‌سه‌ڵاتێ له‌ مه‌دینه‌دا هه‌یه‌و ده‌ستی نه‌كردووه‌ به‌ فتوحاته‌كانی، كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌ خێڵی (عگل) و (عرنیه‌) هاتنه‌ مه‌دینه‌ بۆلای محه‌ممه‌د و پێیان وت كه‌مسوڵمان بوون، به‌ڵام بارودۆخیان باش نیه‌ و برسی و نه‌خۆشن، بۆیه‌ محه‌ممه‌د ده‌یانێرێت بۆلای وشترگه‌لێك، هه‌تا بارودۆخیان باشده‌بێت له‌وێ بمێننه‌وه‌و له‌ شیری وشتره‌كان بخۆنه‌وه‌. ئه‌مانیش هه‌ر وایان کرد، پاش ماوه‌یه‌ك شوانه‌كه‌ش ده‌كوژن و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ ئیسلام و وشترگه‌له‌كه‌ش ده‌دزن و ده‌ڕۆن.

لێره‌دا له‌م ڕووداوه‌ ده‌وه‌ستین و ده‌چینه‌ سه‌ر ڕووداوی نزیك له‌م شێوه‌ی دزی وشترگه‌له

سرية عُكَّاشَة بن مِحْصَن إلى الغَمْر في ربيع الأول أو الآخر سنة 6هـ‏.‏ خرج عكاشة في أربعين رجلاً إلى الغمْر، ماء لبني أسد، ففر القوم، وأصاب المسلمون مائتي بعير ساقوها إلى المدينة‏3.

كات ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای كۆچه‌ بۆ مه‌دینه‌ مسوڵمانان له‌سه‌ر ڕاوڕوتی كاروانه‌كان و  خێڵه‌كانی ده‌ورو به‌ری مه‌دینه‌ ده‌ژین به‌ ناوی سریه‌و غه‌زاوه‌، چه‌ندین كاروانی تاڵانچێتی ڕێكخرا له‌و ساڵانه‌ی سه‌ره‌تادا، محه‌ممه‌د كۆمه‌ڵێكی 40 كه‌سی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (عكاشه‌ ی كوڕی محصن) به‌ره‌و (غمر) كه‌ كانیاوێكی به‌نی ئه‌سه‌ده‌ به‌ڕێ ده‌خات له‌وێ خێڵه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕاو ده‌نێن و 200 وشتر به‌ تاڵانی ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه‌.

 سرية زيد بن حارثة إلى الجَمُوم في ربيع الآخر سنة 6هـ ـ والجموم ماء لبني سليم في مَرِّ الظَّهْرَان ـ خرج إليهم زيد فأصاب امرأة من مُزَيْنَة يقال لها‏:‏ حليمة، فدلتهم على محلة من بني سليم أصابوا فيها نعما وشاء وأسري، فلما قفل زيد بما أصاب وهب رسول الله صلى الله عليه وسلم للمزينية نفسها وزوجها‏4.‏

كات هه‌ر ساڵی 6 ی كۆچییه‌ محه‌ممه‌د كۆمه‌ڵێكی تر ڕێكده‌خات به‌ سه‌رۆكایه‌تی (زیدی كوری حارس)ی  به‌ره‌و (جموم) كه‌ ئاوێكی به‌نی سه‌لیمه‌ له‌ (مر الظهران)دا دای به‌سه‌ریاناو دیل و وشتر و مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆریان ده‌ستكه‌وت.

 زه‌مان زه‌مانی تاڵانی به‌سه‌ریه‌كدادانی یه‌كتری و بردنی وشترگه‌لی یه‌ك بووه‌، به‌ هێز یا به‌ فێڵ، ده‌كرێت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌ی كه‌ هاتنه‌ی لای محه‌ممه‌د و وتیان مسوڵمان بوین له‌ بنه‌ڕه‌تتدا مسوڵمان نه‌بووبن و به‌ڵكو فێڵێك بوبێت به‌كاریانهێنابێت تا به‌ كه‌مترین زه‌ره‌ر زۆرترین قازانج بكه‌ن، ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی ترمان بۆیه‌ به‌نموونه‌ هێنایه‌وه‌ تا ڕوونبێت كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هه‌ر وه‌ك كاره‌كانی محه‌ممه‌د بووه‌ به‌ڵام له‌ژێر ناوی جیادا، ئه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ناوی سریه‌ی و غه‌زای لێده‌نرێت و ئه‌وانیش دز و تاڵانچی.

ده‌چینه‌وه‌ بۆ لای ڕووداوه‌كه‌

فبعث في طلبهم كرزاً الفهري في عشرين من الصحابة، ودعا على العرنيين‏:‏ ‏(‏اللّهم أعم عليهم الطريق، واجعلها عليهم أضيق من مَسَك‏)‏، فعمي الله عليهم السبيل فأدركوا، فقطعت أيديهم وأرجلهم، وسَمُلَتْ أعينهم، جزاء وقصاصاً بما فعلوا، ثم تركوا في ناحية الحرة حتى ماتوا ، وحديثهم في الصحيح عن أنس‏5.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ شوانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د ده‌كوژن و وشترگه‌ل ده‌ده‌نه‌ پێش، محه‌ممه‌د به‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌زانێت بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ سریه‌یه‌ك رێك ده‌خات كه‌ پێكهاتبوون له‌ 20 كه‌س به‌ سه‌ركردایه‌تی ( كرزی كوڕی جابری فهری) به‌ره‌و عرنیه‌ به‌ شوێن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا، پاشان خۆی نزای له‌ عه‌رنیه‌كان كردو وتی: خوایه‌ سه‌ریان لێ تێك بده‌یت و دنیایان لێ به‌رته‌سك بكه‌یته‌وه‌، سه‌رئه‌نجام سریه‌كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دۆزیه‌وه‌و به‌ دیلێ هێنانی بۆ لای محمد.

 ئه‌وان شوانێكیان كوشتووه‌ له‌ ئاینی ئیسلامدا سزای كوشتن كوشتنه‌ كه‌واته‌ سزای ئه‌مانه‌ هه‌ر كوشتن ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ته‌ هێنده‌ رق زاڵبووه‌ به‌ سه‌ریدا ره‌نگه‌ به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌ بۆیه‌ هه‌موو یاساو به‌زه‌یی و ره‌حمه‌تێكی بیرده‌چێته‌وه‌ وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی و تووڕه‌ فه‌رمان ده‌رده‌كات هه‌ردوو چاویان ده‌ربهێنرێت وه‌ پاشان ده‌ست و قاچیان له‌ بنا ببڕدرێت، بشیانخه‌نه‌ به‌ر خۆری بیابان تا به‌ چاوی ده‌رهاتوو و ده‌ست و قاچی بڕدراوه‌وه‌ ئازار بچه‌ژن له‌به‌ر گه‌رمادا تا ده‌مرن!!

بیستنی ئه‌م ڕووداوه‌ مرۆڤ توشی شوك ده‌كات سادیزمی كه‌سێك بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ كه‌ به‌و جۆره‌ چێژ له‌ مردنی كۆمه‌ڵێك كه‌س ببینێ تا كه‌ف و كوڵی ڕقی داده‌مركێته‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خودا بكا له‌سه‌ر زه‌وی!!‌

 2- الرحیق المختوم  صفي الرحمن المباركفوري 355،  / زاد المعاد2/123 ،  

بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی بڕوایان به‌م چیرۆکه‌ نییه‌ تکایه‌ بڕواننه‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێکراوانه‌ی مێژووی ئیسلام

صحيح البخاري - الوضوء (231)
صحيح مسلم - القسامة والمحاربين والقصاص والديات (1671)
صحيح مسلم - القسامة والمحاربين والقصاص والديات (1671)
صحيح مسلم - القسامة والمحاربين والقصاص والديات (1671)
سنن الترمذي - الطهارة (72)
سنن الترمذي - الأطعمة (1845)
سنن النسائي - الطهارة (305)
سنن النسائي - الطهارة (306)
سنن النسائي - تحريم الدم (4024)
سنن النسائي - تحريم الدم (4025)
سنن النسائي - تحريم الدم (4027)
سنن النسائي - تحريم الدم (4028)
سنن النسائي - تحريم الدم (4029)
سنن النسائي - تحريم الدم (4030)
سنن النسائي - تحريم الدم (4031)
سنن النسائي - تحريم الدم (4032)
سنن النسائي - تحريم الدم (4034)
سنن النسائي - تحريم الدم (4035)
سنن أبي داود - الحدود (4364)
سنن ابن ماجه - الحدود (2578)
سنن ابن ماجه - الطب (3503)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/107)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/161)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/163)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/170)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/177)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/186)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/198)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/205)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/287)
مسند أحمد - باقي مسند المكثرين (3/290)

3- الرحیق المختوم  صفي الرحمن المباركفوري 322

4- الرحیق المختوم  صفي الرحمن المباركفوري 322

5- الرحیق المختوم  صفي الرحمن المباركفوري 355،  / زاد المعاد2/123 ،   الصحیح البخاری 2/602

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-07-14 17:25:00
به‌شی ( ئارام جه‌لال ) ئاماده‌کرد ( ئارام جه‌لال )



ئه‌مه‌, ئه‌و, ئایه‌ته‌یه‌, كه‌, هه‌میشه‌, له‌, ده‌می, مسوڵمانان, و, پیاوانی, ئاینیه‌وه‌, گوێبیستی, ده‌بین, و, بانگه‌شه‌ی, سۆز, و, به‌زه‌یی, و, میهرئارام, جه‌لالپێغه‌مبه‌ر, چاویانی, ده‌رهێنا, و, ده‌ست, و, قاچیانی, بڕی, و, پاشان, فڕێیدانه‌به‌ر, گه‌رما, تا, مردن Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا