چیرۆكی‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ بوو به‌ قوربانی‌ ده‌ستی‌ "جیهادی‌ ئه‌لنكاح"

گۆڤارێكی‌ ناوداری‌ جیهانی‌ ، چیرۆكی‌ ژنێكی‌ سوریی‌ به‌ ناوی‌"لینا" بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌و ژنه‌ بۆته‌ قوربانی‌ فتوایه‌كی‌ "جیهادی‌ نیكاح"، هه‌مان گۆڤار به‌ ناونیشانی‌(سێكس و شۆرشی‌ سوریا) چیرۆكه‌كه‌ی‌ لینای‌ له‌ گۆڤاره‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌" فورات نیوز"، گۆڤاری‌ (كاونته‌ر بانش) چیرۆكی‌ لینای بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌م جۆره‌ چیرۆكه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات،  لینا خه‌ڵكی‌ دیمه‌شقه‌ و ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (35) ساڵه‌ و سێ منداڵی‌ هه‌یه‌ و مێردی نییه‌ ، بۆ بژێوی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م كاری كردووه‌ ، هه‌تاوه‌كو له‌لایه‌ن شێخێكه‌وه‌ مێردێكی هاوته‌مه‌نی خۆی بۆ ده‌دۆزێته‌‌وه‌ و ده‌توانێت ژیانی و بژێویه‌كه‌ی ئاسانتر بكات.مێرده‌كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی "عه‌ین ترمای" سه‌ر به‌ شاری دیمه‌شقه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كاندایه‌

پاشان له‌سه‌ر داوای مێرده‌كه‌ی دیمه‌شق به‌جێدێڵن و ده‌ڕۆن بۆ "عه‌ین ترما" ،  لینا ده‌ڵێت : "كاتێك چووین ناوچه‌كه‌ وه‌كو كه‌لاوه‌ بوو ، نه‌ ئاو نه‌ كاره‌با نه‌ خزمه‌تگوزاری هیچ پێداوستێكی ژیانی تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا ، دواتر توشی سه‌رسوڕمان بووم كه‌ چه‌ند پیاوێكم دی كه‌ خه‌ڵكی‌ سوریا نه‌بوون، و جلوبه‌رگیان ئه‌فغانی بوو و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بێ ژماره‌م بینی و ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ جلوبه‌رگیان وه‌كو ژنانی ئه‌فغانستان بوو‌".

له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتویه‌تی‌، مێرده‌كه‌م باسی هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ كردم له‌سه‌ر جیهاد و پێی ووتم شێخه‌كانمان بانگه‌وازی جیهادیان كردووه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌. بۆ نموونه‌ جیهادی هه‌یه‌ به‌ چه‌ك ده‌كرێت و هه‌یه‌ به‌ سه‌روه‌ت و سامان ده‌كرێت و له‌ كاتی پێویستیدا جیهادی نیكاحیش هه‌یه‌ ‌. ئه‌م جۆره‌ جیهاده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌دا كه‌ پیاوه‌كانیان له‌شه‌ڕدا له‌ ده‌ستده‌ده‌ن نیكاحیان بكه‌ن

له‌ جیهادی نیكاحدا ده‌بێت پیاوان له‌گه‌ڵ "چوار" ژندا و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌ڵاقیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی برا موجاهیده‌كانی ترمان بتوانن دیسان ماره‌یان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ژنانه‌ش ئاماده‌بن چه‌ندین جار و له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیاودا زه‌واج بكه‌ن . ئه‌م كاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.  

پاش ئه‌وه‌ی لینا ئه‌م وتانه‌ له‌ مێرده‌كه‌ی ده‌بیستێت. ده‌باره‌ی "ئه‌لعده‌" له‌مێرده‌كه‌ی ده‌پرسێت ومێرده‌كه‌ی ده‌ڵێت:" ئه‌لعده‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ 4 مانگ كه‌متر نابێت و له‌و ماوه‌یه‌دا بێوه‌ژنه‌كه‌ له‌ پیاوێكی تر نزیكبێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژنه‌كه‌ دووگیان بێت له‌ پیاوه‌كه‌ی پێشووتر".

پێشتر لینا نەیزانیوە کە مێرده‌كه‌ی بڕیاری  پابه‌ندبوونی به‌ په‌یڕه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جیهادی نیكاح  داوە ، دوای ئەوە له‌گه‌ڵ تازه‌ بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن منداڵدا هاوسەر گیری دەکات و لینا  بۆ شۆرشگێرانی دیکە بەجێدەهێڵێت.

له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا، چه‌ندین مامۆستای‌ ئاینی‌ ناودار فتوای‌ "جیهادی‌ ئه‌لنیكاح"یان بۆ شه‌ڕكه‌رانی‌ سوپای‌ ئازاد، ده‌كرد.

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-07-27 10:47:00
به‌شی ( هه‌مه‌جۆر ) ئاماده‌کرد ( XwdakanX )



گۆڤارێكی‌, ناوداری‌, جیهانی‌, , چیرۆكی‌, ژنێكی‌, سوریی‌, به‌, ناوی‌لینا, بڵاوكردۆته‌وه‌, ئه‌و, ژنه‌, بۆته‌, قوربانی‌, فتوایه‌كی‌, جیهادی‌, XwdakanXچیرۆكی‌, ئه‌و, ژنه‌ی‌, بوو, به‌, قوربانی‌, ده‌ستی‌, جیهادی‌, ئه‌لنكاح Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا