لەش فرۆشی و ژنانی لەشفرۆش و نێربازی لەکوردستاندا
لەش فرۆشی، مێژوویەکی دیاریکراوی سەبارەت بەسەرهەڵدانی نییە. لەگەڵیدا، دیاردەیەکی نوێ نییە. ئەوەندە نەبێت، بەڵگە مێژووییەکان، دەیسەلمێنن، کەلەسەرەتای کەڵکەڵەی گرتنە دەستی دەسەڵاتی پیاوسارییەوە لەهەزارەی پێش زایینەوە، دەستی پێ کردووە. هەر ئەودەمەی، ئاینەکان بوونە سەرچاوەی تێفکرینی دنیابینی کۆمەڵگا، ئیدی، مێینەکان، وەك قوربانییەك لەشی خۆیان بەخشیوەتە پیاوان و پاشانیش زەمینەی لەباری بۆ ڕەخسێنراوە و فراوان بووە. ئەمە بێجگە لەوەی ژنان، بوونە کاڵایەك بۆ ئاشتبوونەوەی نێوان بنەماڵە و خێڵ و شانشینەکان و پاشاکان، ژنیان وەك پێشکەشکردن، لەنێوان خۆیاندا گۆڕیوەتەوە.

نەتەوەی کورد، مێژوویەکی دوورو درێژی لەگەڵ لەشفرۆشیدا هەیە. هەر لەدەمی سەرهەڵدانی کۆی خێڵەکانی ناوچەی میدیەکان و پاشانیش لەسەردەمی ساسانییەکاندا تا ئەوپەڕی ڕۆیشتووە.

لەش فرۆشی، لەسەردەمی هەخامەنشییەکاندا جێگا و گروپی بازرگانیی تایبەتی هەبووە و کارکەری پسپۆڕ و شارەزاو دانا و بەتوانا و خاوەن سەرمایەی ویستووە. وێڕای ئەمەش، دەبوو کەسەکە نزیك بەپاشا و دەسەڵاتداران بێت.

لەسەردەمە جیاوازەکانی ئەوپەڕی لوتکەی ئاینی زەردەشتیدا، بەفەرمی قەدەغە کراوە و قوربانیەکانیان لەجەستەی مێینەکاندا ڕەتکردۆتەوە. بەمەش، لەش فرۆشی، چووە قۆناغێکی نوێوە و وەك پیشە تەماشا کرا.

کورد، لەنێوان ئاینە سامیەکان و ئاینە ئارییەکاندا و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگاکان بەگشتی ژیاوە. بەمەش، ئەو دیاردەیە، بەپێی کات، لەمەودایەکی فراوانەوە هاتۆتە ناوەوە.

ئەوەتا، لەئاینی جولەکەدا، هاتووە" چووار ژنی پەری، لەگەڵ یەکێك لەپیاوە نزیکەکانی خودادا، نوستوون". ئەم پەریانە، یەکێکیان شاژنی ئەهریمەن بووە". لەوێشەوە، ئاینەکە، دەستنیشانی لەشفرۆشی دەکات لەپێناوی پلە و پایە و هەڵخەڵەتاندن و ڕامکردندا. ئەم چیرۆکەش، بۆ یەکەم جار، لەئاینێکی زەمینە فراواندا خۆی لەزەهنیەتی کۆمەڵگاکانی ئەودەمەدا نوسیوەتەوە. تا دەگاتە، ئادەم و حەوا و مارەکردنی کچ و کوڕەکانیان لەیەکتری کە خوشك و برا بوون.

لەسەردەمی فیرعەونەکان و ڕۆمانەکاندا، دیاردەی لەشفرۆشی، لەلایەن ژنانەوە، باشترین و پڕفرۆشترین کاڵای نێوەندە بازرگانییەکانی گەورەدەسەڵاتداران بووە. هەرچۆن، لەپاش ئەودەمیش، ئاینی ئیسلام، فراوانتری کرد و ژنان، کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرا و هەر دەسەڵاتدارێك، سەدان ژنی وەك دەستکەوت، بۆخۆی بەدەست هێناوە و کردوونی بەکەنیزەك. هەربۆیە، لەشفرۆشی، پەرەی پێدراوە و فراوان بووە. لەم نێوەندەشدا، کورد، بێشك پشکی خۆی بەرکەوتووە و بەکاریگەرییەکەی گواستوویەتییەوە بۆناو پایەکانی دەسەڵاتی کەلەشێوەی میرنشیندا کۆمەڵێك کوچکەی بەهێزی هەڵچنیوە.

لەکاتی هەخامەنشییەکاندا و تا کۆتایی فەرمانڕەوایی ئەلێکساندرای مەگەدۆنی، پیاوانیش لەناو هاوکێشەی لەشفرۆشیدا، جێگایان بۆ کراوەتەوە. ئەودەم، کوڕانی منداڵکار، کەدەستگیر دەکران، یان دەفرۆشران، لەلایەن بازرگانانی تایبەت بەو بووارەوە، دەکڕران و دەخەسێنران. ئەم خواجانە، دەفرۆشرایە کاربەدەستت و دەوڵەمەند و بازرگانەکان. ئەوان، وێڕای ئەوەی پارێزگارییان لە ژنەکانیان پێ دەکرد و بەردەستی خیانیان پێ دەکرد، لەکاری سێکسیشدا بەکاریان دەهێنان. بەمەش، نێربازی، لەلایەن خاوەن خواجەکانەوە و لەگەڵ خواجەکانیاندا، پەڕییەوە بۆ ناو کۆمەڵگا. بەڵام، هەر کە ساسانییەکان، دەسەڵاتیان گرتەدەست، ڕاستەوخۆ، بنەما ئاینییەکانی زەردەشتیەتیان پەیڕەوی کرد و خەساندن و نێربازییان قەدەغە کرد.

وێڕای ئەمانەش، عەرەبەکان، لەپێش ئیسلام و پاش ئیسلامدا، نێربازییان کردووە و بەخەونی گیرخستنی حۆرییەکەوە کە نەنێرە و نەمێیە، بەهەشتەکەیان، بۆ نێربازی لەسەر زەوی و لەژیانی ڕۆژانەیاندا پیادە کردووە.

لەشفرۆشی ژنان، ئەو سەردەمانەی تێپەڕاند و گەیشتە کۆشکە قەرەباڵخ بەکەنیزەکانی سوڵتانەکانی ئیسلام و لەسەردەمی فاتمیەکاندا، هێند فراوان بووە کە لەهێرشێکی سەڵڵاحەدینی ئەیوبیدا بۆ سەر کۆشکی سوڵتانی میسر، ٧٠٠٠( حەوت هەزار) کەنیزەکی لەکۆشکی سوڵتانی فاتمییەکاندا دەستگیر کردو ماوەی یەك مانگی تەواوی وویست تاکو هەموویان بباتە دەرەوە لەکۆشك و بیاننێرێتەوە بۆ جێگاکانی خۆیان. هەر چۆن، دیاردەی نێربازیش، سەردەمەکەی گواستەوە بۆ عوسمانییەکان و سوپای ئینکیشاری عوسمانی، بەرچیخێکی لەبەردەستە کە ڕۆحی سوڵتانەکانی پێ دەبەسترایەوە. سوپای ئینکیشاری، لەو کەسانە پێك دەهات کەلەلایەن عوسمانیەکانەوە لەڕۆمانیا و ڕوسی و یۆنان و ناوچە ئەرمەنییەکان دەڕفێنرا و پاشان گەورە دەکرا و دەکرایە سەرباز. ئەمانە، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ نێربازیدا ڕادەهێنران کاری سێکسییان لەگەڵ دەکرا. بەمەش، بنەچەی سوپای عوسمانی لەسەر دیاردەی نێربازی هەڵدەچنرا و دیاردەکەش، لەگەڵ خۆیدا، بەرەو ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتیان تۆوەکەی دەچێنرا. چونکە، دەسەڵاتدارەکانی عوسمانی، بریتی بوون لەمەمالیکەکان و ئەوانیش، ئەندامی پایەبەرزی سوپای ئینکیشاریی عوسمانییەکان بوون.

لەش فرۆشی ژنان و نێربازی، هەنوکە، لەکوردستاندا، لەوپەڕی پەرەپێدانیایەتی. وێڕای ئەوەی بوونی ئەم لەشفرۆشی و نێربازییە، لەماوەی نزیکەی ٣٠٠ ساڵیدا، بەشێوەیەکی نهێنی بووە و ڕۆنەچۆتە ناو تەواوی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانەوە. هەڵبەتە ئەویش بەهۆی ئەوەوە بووە کە کورد، خاوەنی دەسەڵاتی گەورەی وەك سوڵتان و پاشا نەبووە و پایتەختی گەورەی وەك ئەستانە و بەغداد و تاران، لێ هەڵ نەکەوتووە. بەو مانایەی، زەمینەیەکی لەباری بۆ ئەو پرسە نەبووە و زیاتر لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکیدا درێژەی بەژیانی خۆی داوە. لەناو خێڵیشدا، ئەو جۆرە پیشەیە، دەگمەنە. بێجگە لەوەی کە کورد، فەرهەنگی عەیب و عاری، لە ئاینی زەردەشتییەوە بەمیرات بۆماوەتەوە و تاکو ئێستاش، لەزۆربەی کایەکانیدا، لەپیادەکردنیدا بەردەوامە.

هەر لەسەرەتای پێکەوە لکانی ولایەتی موسڵەوە بە عێراقی عەرەبییەوە، شارەکان فراوان بوون و کۆچ بەرەو شار، دەستی بەزۆربوون کرد. پیشەگەری، ووردەووردە جێگای بە کشتوکاڵ و شوانکارەیی لەق کرد. زۆربوونی خەڵکیش لەشارەکاندا، هەژاری و دەستکورتی زیاتری لێ دەکەوتەوە. تێکەڵاوبوونی خەڵك و ئاڵ و وێڵی کۆچ، زۆرێك دیاردەی بەرهەم هانی، لەوانە، لەشفرۆشیی ژنان و نێربازیی پیاوان.

ئەودەمەی دەوڵەتی عێراق، لەلوتکەی دەسەڵاتیدا بوو. ناوچە کوردنشینییەکانی خستە ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرێتی ڕەچەڵەکی عەرەبەوە. بەرپرسان و کاربەدەستان، لەناو شار و شارۆچکەکاندا، بەدووای چێژی سێکسەوە، گەلێ خەڵکیان بۆ نزیکایەتی و دەستتێکەڵاوکردنی خۆیان، پەیدا کرد. ئەمانە، هەندێکیان، تایبەت کرابوون بەپەیداکردنی ژنان، بۆ بەرپرسە حکومی و حیزبییەکان. سانبەشانی ئەمەش، دیاردەی نێربازی، لەناو پیاواندا، گەشەی کرد. تەنانەت، لەشارێکی وەکو سلێماندا، دەیان نێربازی تێدابوو و لەهەولێردا، لەو ژمارەیە زۆرتر دەبینرا. ئەمانە، هەندێکیان هێند ئاشکرابوون، کەناوەکانیان بەئاشکرا لەناو خەڵکیدا دەهێنران.

لەسەردەمی شۆڕشی نوێدا، چەندین ژن کەوتنە بەرهێرشی تیرۆر و سەرکردایەتی شۆڕشەکە، بەفەرمی ناوەکانی خستنە لیستی ڕەشەوە و یەك لەدووای یەك کوشتنی. چەندین نێربازیش، هەر لەو لیستەدا هەبوون و کوژران.

لەپاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ ، دیاردەی لەشفرۆشی بەشێوەیەکی دیکە، زیادی کرد. زۆربەی هەرەزۆری گوندەکان ڕوخێنرابوون. خەڵك، بەناویەکدا کرابوون و لەزۆرێك ئۆردوگادا، کۆکرابوونەوە. ئەم ڕێژە زۆرەی خەڵك کەهەریەکە و لەناوچەیەکەوە هێنرابوون، ڕێگاخۆشکەر بوون بۆ دیاردەی نێربازی و لەش فرۆشی بەنهێنی.

لەنەوەدەکاندا و تاکو ساڵی ٢٠٠٣، هەژاری و نەداری، ڕووی لەخەڵکی کوردستان کردبوو و لەپێناوی پەیداکردنی ناندا، وەك قوتی ڕۆژانە، لەشفرۆشی بەنهێنی و نیمچە ئاشکرا، گەیشتە لوتکە. لەکاتێکدا، لەمێژووی نزیکەی یەك هەزار ساڵی ڕابردوودا و بەپێی بەڵگەنامەکان، نەگەیشتبووە ئەو جێگە فراوانە.

لەش فرۆشی ژنان، بەشێوە فێڵێك، فراوانی پێ درا. لەلایەن، بەرپرسانی حیزبی و حکومیەوە، کەتەواوی کونج و کەلەبەرەکانی پەیداکردنی داهاتیان بەدەستەوە گرتبوو، تاتوانییان ژنانی کوردیان، لەپێناوی دامەزراندن و پارە و پولدا، هەڵخەڵەتاند. تەنانەت وای لێهاتبوو، ئەو ژنانەی سیمایان زۆر جووان نەبووایە کاریان دەست نەدەکەوت. نێربازیش، لەوپەڕی بەرەڵایەتی و بێسەروبەری دەسەڵاتدا، زیاتر تەشەنەی دەکرد.

کۆچی پیاوانی کورد بەرەو ئەوروپا و ئوسترالیا و ئەمریکا و ووڵاتانی دیکە، کەژمارەیان بەنیو ملیۆن پیاو دەخەمڵێنرێت، پرسەکەی تۆختر و قوڵتر کردەوە. ژنگەلێکی بێپیاو لەکوردستان بەجێمان. کچان بەبێ کوڕ مانەوە. ئەمەش، بوواری بۆ پیاوە مێبازەکان کردەوە و دەستیانی پڕداهاتی سێکسی کرد. بێجگە لەوەی، زۆرێك لەپیاوان کەدەهاتنە یەکەم ئیستگایان لەئەوروپا، کەیۆنان بوو، بۆ پەیداکردنی پارەو بەدەستهێنانی تێچوونی سەفەرەکەی، دەستیان دەکرد بە سێکس کردن لەگەڵ ئەو پیاوانەی ئارەزووی ڕەگەزی نێریان دەکرد. بەمەش، هەندێك، تاکو ئێستاش نەیانتوانیوە خۆیان لەو تەونە ڕزگار بکەن.

لەشارێکی وەکو هەولێردا، جێگاکانی لەشفرۆشی بە ٢٣( بیست و سێ) ماڵی تایبەت، بێجگە لەئوتێلە تایبەتیەکان و جێگای سەما و شێلانی جەستەیی، مەزەندە دەکرێن. زۆرێك لەبەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، باخی تایبەت و خانووی تایبەتیان بۆ شەوەسوورەکانیان لەگەڵ ژنانی کورد و غەیرەکوردا دروست کردووە. وای لێهاتووە، ئەگەر ژنێك بچێتە دیدەنیی بەرپرسێکی پارتی، خەڵك پێێان وایە، پێش هەر شتێك، دەستکەوتی سێکسی لەپشتەوەیە. تەنانەت، بەئاشکرا، لەگۆڤارو ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکاندا باسیان لێوە دەکرێت. وێڕای ئەمەش، گۆڤارێك لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، لە ڕانییە، داوای کرد، ڕێکخراوێکی تایبەت بەنێربازەکان بکرێتەوە.

لەشاری سلێمانیدا، چەندین خانەی تایبەت بەو پرسە هەیە. زیندانەکان، جمەیان دێت لەو کەسانەی کاری لەشفرۆشی یان لەشکڕینیان کردووە.

پیاوان، بەهۆی کرانەوەی کوردستانەوە بەڕووی دنیادا، هەزاران دۆلار، بۆ شەوێکی سووری تورکیا، یان مەغریب، یان میسر، یان لوبنان، خەرج دەکەن. بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکات، هاوماڵەکانیشی لەناوخۆدا، هەمان کار پیادەدەکەن. هەر هۆکاری ئاسانبوونی پەیوەندی و سەفەر، بۆدۆزینەوە و پێگەیشتن بەیەکتری، بوارێکی باشی بۆ زیاتربوونی ڕەخساندووە و ئاسانکارییەکی زۆری کردووە بۆ ئەو پرسە.

هەنوکە، لەشفرۆشی، لەکوردستاندا، هەموو قۆناغەکانی خۆی بڕیوە. بێجگە لەوەی پڕکراوە لەژنانی لەشفرۆشی ووڵاتانی دیکە، ڕاستەوخۆش لەلایەن ژنانی ناوخۆوە، کۆپی دەکرێتەوە. چونکە پیاوان، بەئاشکرا سێکس دەکڕن. هەربۆیە، ژنان هەندێکیان بە نهێنی و هەندێکیان بەئاشکرا لەش فرۆشی دەکەن. دەیان کچ، بەدووای پزیشکێکی شارەزاوەن تاکو پەردەکەیان بۆ چاك بکاتەوە. نێربازەکان، ئاشکرا و ناسراون. پرسەکە لەدیاردەیەکەوە پێی هاویشتۆتە بوونییەتی خۆی و کردووتییە ئەمری واقیع و خەڵکی بەگشتی ناچار بەبێدەنگی کردووە. هەندێك وەك چالاکووانی بوواری مەدەنی پێیان وایە پێویستیی بە ئاشکراکردن و ئازادکردنی هەیە. کە بووەتە هۆی کوشتن و لەناوبردنی کۆمەڵێك ژنی زۆر لەژێر ناوی شەرەفدا و هەندێکیش، هێشتا لەژێر تەوژمی خێڵگەراییدا بێت یان ئاین، پێیان وایە پێویستە قەدەغە بکرێت.
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-10-27 09:56:00
به‌شی ( هه‌مه‌جۆر ) ئاماده‌کرد ( لوقمانی حاجی کەریم )



لەش, فرۆشی, مێژوویەکی, دیاریکراوی, سەبارەت, بەسەرهەڵدانی, نییە, لەگەڵیدا, دیاردەیەکی, نوێ, نییە, ئەوەندە, نەبێت, بەڵگە, مێژووییەکان, دەیسەلمێنن, , لوقمانی, حاجی, کەریملەش, فرۆشی, و, ژنانی, لەشفرۆش, و, نێربازی, لەکوردستاندا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا