مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی : چۆڕاوگه‌ی خوێنی ژنان له‌ ساڵی ٢٠١٣ دا

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

چۆڕاوگه‌ی خوێنی ژنان له‌ ساڵی  ٢٠١٣ دا
 

له‌ چوارچێوه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ ساڵی‌ 2013 له‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ، ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماره‌كانی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ژنان له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان و راپه‌ڕین بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا 347 ژن به‌رووداوی‌ كوشتن و سوتان له‌ هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا سێ هه‌زار و 648 سكاڵا تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ كه‌ كۆپیه‌كی‌ بۆ (خه‌ندان) نێردراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 38 ژن كوژراون (24 هه‌ولێر، 4 سلێمانی‌، 3 گه‌رمیان، 5 دهۆك، 2 راپه‌رین).

هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا 24 ژن خۆیان كوشتوه‌ (13هه‌ولێر، 6 سلێمانی‌، 5 گه‌رمیان) ، هه‌روه‌ها 184 ژن سوتاون (81 هه‌ولێر، 48 سلێمانی‌، 14 گه‌رمیان، 21 دهۆك، 22 راپه‌ڕین) هه‌ر له‌مساڵدا 101 خۆیان سوتاندوه‌ (40 هه‌ولێر، 16 سلێمانی‌، 8 گه‌رمیان، 29 دهۆك، 8 راپه‌رین).

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌، له‌مساڵدا 286 تووندوتیژی‌ سێكسی به‌رامبه‌ر ژنان كراوه  ( ‌ 172هه‌ولێر،61 سلێمانی‌، 2 گه‌رمیان، 20 دهۆك، 31 راپه‌رین).

هاوكات سێ هه‌زار و 648 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌سوكاره‌كانیان تۆمار كراوه‌ (هه‌زار و 199هه‌ولێر، 851 سلێمانی‌، 344 گه‌رمیان، 900 دهۆك، 354 راپه‌ڕین).

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-12-11 15:56:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



له‌, چوارچێوه‌ی‌, بڵاوكردنه‌وه‌ی‌, ئاماره‌كانی‌, ساڵی‌, 2013, له‌, بواری‌, مافی‌, مرۆڤ, ده‌سته‌ی‌, مافی‌, مرۆڤی‌, هه‌رێمی‌, كوردستان, ئاماره‌مه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌یی, , چۆڕاوگه‌ی, خوێنی, ژنان, له‌, ساڵی, ٢٠١٣, دا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا