ئایەت بە ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە

بابەتی (١٣) ئەم بابەتە بەڕاستی شایەنی خوێندنەوەیە......
هەروەکو بڕیارمان دابوو ئایەت بە ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە.

سورەتی مانگا
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦٢﴾ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٦٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنتُم مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٤﴾ وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ ﴿٦٥﴾ فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٦٦﴾ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّـهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا بَقَرَةً ۖ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّـهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٦٧﴾ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ ﴿٦٨﴾ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ ﴿٦٩﴾


بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه گاوره‌كانیش، وە (صابئه)ش، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خواو ڕۆژی دوایی و كارو كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات﴿٦٢﴾
تەعلیق: لەم ئایەتەیا قورئان پێمان ئەڵێت کە جولەکەو مەسیحی و صابیئە ترسیان نەبێت، ئەوانیش خوا لێیان خۆش ئەبێت، بەڵام لە ئایەتێکی ترا لە قورئان ئەڵێت خوا هیچ دینێک بێجگە لە ئیسلام وەرناگرێت: فەرموو ئەمە ئایەتەکە ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإسلام دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) [آل عمران:85] دەی دیارە قورئان دەستنوسی مرۆڤە ئەگینا خوا چۆن هەڵەی ئەوەنە ڕون ئەکات؟

یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن و كێوی طورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن﴿٦٣﴾

تەعلیق: داوەی پاداشتی نیعمەتی کێوی طور ئەکات، ئەگەر ئەوە نەبن کە خوا ئەیەوێت ئەوا کێوی تور ئەدات بە سەریانا، کێوی طوری کردوە بە نیعمەت، ئەگەر قەدری نەزانن ئەوا ئەیدات بەسەریانا.

مەعنای ئەم ئایەتە ڕوخان نیە بەڵکو شەڕەبەردە خوا وەکو بەردێک بیدەی بەسەر کەسێکا کێوی طور ئەدات بە سەریانا.
كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه﴿٦٤﴾

یەعلیق: لەگەڵ ئەوەش ڕویان وەرچەرخاندوە لە ڕێبازی خوا، لەبەر ئەوەی بەڵگەیەک نیە خوا کێوەکەی نەداوە بەسەریانا، لێیان خۆش بوەو نەچونەتە ڕیزی خەسارەت مەندانەوە.

‌سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون، وتمان: ببنه مه‌یموون. ﴿٦٥﴾


تەعلیق: لێرە قسەکەر ئەبێت بە کەسێکی تروو سوێن بە خوا ئەخوات و ئەڵیت زانیوتانە و ئاگادارن چیمان بەسەر ئەوانەدا هێنا کە لە سنور دەرچون و ڕاوەماسیان کرد بۆیە وتمان بڕۆن بخۆن دەرتان و کردنمان بە مەیمون. ئیسلامیەکان تەعلیق ئەدەن کە گوایە داروین وتبێتی هەرچەند شتی وا نیە کە مرۆڤ لە مەیمونەوە هاتبێت، بەڵام ئەوەتا خوا ئەڵێت ئەوانەی لە شەمانا ڕاوەماسیان کرد، بوون بە مەیموون.مەیمونێکی پیس. ئافەرم کاکەی دکتۆر باوەڕ بەم قسە هەلەق و مەلەقانە بکەیت!!!!!!!


‌ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران﴿٦٦﴾
تەعلیق: لەوانەیە لە ئایەتی سەرەوە شتێکتان لا دروست بوبێت کە مەبەستی خوا ناشیرین کردن بێت و مەیمونی کردبێت بە نمونە. بەڵام لەم ئایەتەیا بە ڕونی قورئان باسی ئەوە ئەکات کە بە فیعلی مرۆڤەکانی کردوە بە مەیمون بۆ ئەوانەی کە لەوکاتەیا بوون و بۆ ئەوانەشی کە لە دواڕۆژا دێن وەکو خۆمان بۆ ترساندن و بۆ باوەڕدارانیش پەند و ئامۆژگاریەو هەرگیز نەکەن لە شەمانا ڕاوە ماسی بکەن بۆ ئەوەی کە هاتنەوە بە مەیمونی نەیەنەوەو ژن و مناڵەکانتان لێتان بترسن. 


یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن، وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ موسا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه﴿٦٧﴾
تەعلیق:
یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کە موسا بە قەومەکەی وت بچن مانگایەک سەر ببڕن. وتیان چیە گاڵتەمان پێ ئەکەیت؟ موسا ئەڵێت من نایەمە ڕیزی بێ ئەقڵی وەکو ئێوەوە. دەی کاکەی موسوڵمان ئەگەر ئێوە بێ ئەقڵ نین چۆن باوەڕ بەم قسانە ئەکەن کە لەو سەردەمەیا نەتوانراوە باوەڕی پێ بکەن؟ لەڕاستیا نوسەری چیرۆکەکە زۆر ساویلکەیە بە گێرانەوەی لەم شێوە چیرۆکە.
ئینجا وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه‌؟ موسا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه‌، چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن﴿٦٨﴾


تەعلیق
دەی باشە پێمان بڵێ بزانین ئەم مانگایە کامەیە؟  نە پیرە نە گەنجە ساف و لوس و جوانە دەی هەستن ئەوە بکەن کە خوا ئەیڵێت. لە کۆتای چیرۆکەکە هەموتان دەست ئەکەن بە پێکەنین کە چۆن تەواو ئەبێت، بەردەوام بن.
كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه‌؟ موسا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه‌، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.﴿٦٩﴾
تەعلیق

ئێستە داوەی ڕەنگی ئەم مانگایە ئەکەن لە خوا، خواش ئەڵێت زەردێکی تۆخە ئەوەنە جوانە برای خۆی بۆی حەیران ئەبێت. بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەگەڵم لێرە ئەوەستم لە بابەتی ١٤ مەبەستی خوا لەم پارێنەیە دەر ئەکەوێت کە بۆچیە.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-11 19:35:16
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی ئیسلام ناسی کورد، به‌ڕیز کاک فاتیح مه‌حمود )



گومان, ئه‌وانه‌ی, باوه‌ڕیان, هێناوه, ئه‌وانه‌ش, كه, بوونه, جووله‌كه, گاوره‌كانیش, وە, صابئهش, ئه‌وانه, هه‌ر, ده‌سته‌یه‌كیان, باوه‌ڕی, دامه‌زراوی, هێنا, بێت, به, خواو, ڕۆژینووسینی, ئیسلام, ناسی, کورد, به‌ڕیز, کاک, فاتیح, مه‌حمودئایەت, بە, ئایەتی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری, ئەقڵەوە Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا