ئیسلامی سیاسی بەرهەمهێنەری تیرۆریزم

تیرۆریزم خۆی چەمکێکی ئاڵۆزە و پێوەندی بە کۆمەڵێک هۆکاری ئایینی و ئابووری و سیاسی و کێشەی دەروونی و چەندان هۆکاری دیکەشەوە هەیە کە پشت بە کوشتن، تۆقاندن، رفاندن، بڵاوکردنەوەی ترس، کردەی خۆکوژی بە ئامانجی کوشتنی خەڵکی دیکە، یان بڵاوکردنەوەی ترس، دەبەستێت و ئەمانە و دەیان شتی دیکەش، هەموویان تیرۆریزم بەرهەمدێنن. 

تیرۆریزم تەنیا پێوەندی بە کۆمەڵگە ئیسلامییەکانەوە نییە، نەخێر ئەوە عەقڵیەتە و لە کۆی کۆمەڵگەکانی دیکەشدا هەیە بە جۆری جیاواز و بە هۆکاری جیاواز و بە رێژەی زۆر و بە رێژەی کەم، بەڵام سەرئەنجام تیرۆریزم یەک ئامانجی هەیە کە تاک یان گرووپی بکەر ناتوانن لەگەڵ سەردەم و گۆڕانکاری و جیاوازییەکان خۆیان بگونجێنن، جا بە هەر هۆکارێکەوە بێت، بۆیە لێرەدا کاردانەوە دروست دەبێت کە دواتر وەک مەترسی بە کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە.

ئێستا هەر کە ناوی ناوچەی تیرۆریزم دەهێندرێت، یەکڕاست زوومی هەموو دونیا دەکەوێتە سەر کۆمەڵگە ئیسلامییەکان، بە دیاریکراویش وڵاتانی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دیکەی نزیک لە ناوچەی وڵاتانی عەرەبی، چونکە زۆرترینی ئەو کردە تیرۆرییانەی لە دونیادا ئەنجام دەدرێن، راستەوخۆ کارەکتەری ئیسلامی یاخود دروستتر موسڵمانی لە پشتەوەیە و هیچ پاساوێکیش لە ئارادا نییە کە برەو بەو هەڵمەتی تیرۆریزمییە بدەن، جگە لە هەندێک بیانووی ئایینی و حەزی سێکسبازی کە گوایە لە بەهەشتدا بۆ جیهادییەکان دەستەبەر کراوە. هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێستا وڵاتانی ئیسلامی لەناوخۆیاندا خاوەنی سەدان رێکخراوی تیرۆریزمی و توندڕەو و مەزهەبین کە هەندێکیان راستەوخۆ کردەی تیرۆریی ئەنجام دەدەن و هەندێکیشان لەژێرەوە پاڵپشتی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە دەکەن، دۆخەکەش گەیشتووە بەو ئاستە مەترسیدارەی کە وڵاتانی ئیسلامی خۆیان یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە پاڵپشتیکاری تیرۆریزم، لەو سۆنگەیەوە دەکرێ لێرەدا هەموویان راست بکەن، چونکە بە کردەوە گرووپە تیرۆریزمییەکان زۆرترین چالاکییان لەناوخۆی وڵاتانی ئیسلامیدا ئەنجامدەدەن و بەشێک لە چالاکییەکانیانیش وەک ئەرکێکی بانگخوازی ئیسلامی لە وڵاتانی ئەوروپی و جیهانیدا ئەنجامدەدەن. 

لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییەکان بە تایبەتی، سەدان حیزب و رێکخراوی ئیسلامی سیاسی دروستبوونە کە لە ژێر پاساوی بەرگریکردن لە ئیسلام و ئەرکی بانگخوازی و جیهادیی، هانی تیرۆریزمی ئیسلامی دەدەن، راستە ئەو حیزب و گرووپانە، دەیانەوێ بڵێن ئێمە باوەڕمان بە پێکەوەژیان و دیموکراسی و یاساکان هەیە، بەڵام لە ناخەوە و لە رێگەی بەرنامەی بە ئیسلامی سیاسیکردنی کۆمەڵگە، خەریکی هاندانی لایەنی سۆزداری تیرۆریزمی ئیسلامین تاوەکو گوشار لەسەر دەسەڵات دروست بکەن گوایە ئیسلام لە مەترسیدایە و خەڵکی دیکەی دڵسۆز بە ئیسلام بەرگری لە دین دەکات لە چوارچێوەی ئەرکی جیهادەوە.

بە گشتی ئیسلامی سیاسی رۆڵی کارای هەیە لە دروستکردنی فەزای ئاڵۆز و مەترسیداری تیرۆریزم لە دونیادا، دەتوانین بڵێین ئیسلامی سیاسی کە من وەک کۆی حیزب و گرووپ و رێکخراوە ئیسلامییەکان بەکاری دێنم، ئیسلامی سیاسی وەک رەوتێکی هۆشیارتر لە گرووپە توندڕۆکان، ئەوان ئەو گرووپانە ئامادەی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریزمی دەکەن لە رێگەی بانگەشە دینییەکانەوە، بە تایبەتی ئەو گوتارەی کە پێی وایە جگە لە ئیسلام هیچ دینێکی دیکە لەسەر حەق نییە و دەبێ ئیسلام ئایینی مرۆڤایەتی بێت، ئەوەی لە پشت ئەو گوتارە توندڕەوەیە، چەکدارێکی نەخوێندەواری داعش، یان بەرەی نوسرە نییە، نەخێر بەڵکوو کەسانی وەک بنلادنی زوو و ئەبوبەکری بەغدادی و هەروەها سەرکردەگەلێکی دیکەی ناو حیزبە ئیسلامییەکانن.

بە کردەوە سەلماوە، ئەو چەکدارانەی چوونەتە ناو داعش و گرووپە تیرۆریزمییەکانی دیکەش، لە هەناوی حزبی ئیسلامی سیاسی دروستبوونە، کەواتە حیزبی ئیسلام، مادام باوەڕی بە جیهاد و کۆمەڵێک بنەمای نەگۆڕی ئایینی هەیە، ئەوا رۆڵی کاراشی هەیە لە بڵاوکردنەوەی فیکری تیرۆریزمیدا، بە کردەوەش سەلماوە ئەو وڵاتانەی حزبی ئیسلامییان هەیە، رێژەی کردە و کارەکتەرانی تیرۆریزمی زیاترن، لە نموونەی عێراق و میسر و سووریا و لیبیا و یەمەن، چونکە بەدەست مەزهەب و حزبی ئیسلامییەوە دەناڵێنن، رێژەی کردەی تیرۆریان تێدا زیاترە، بە بەراورد بەو وڵاتانەی کە بزاوتی ئیسلامییان تێدا نییە. هەڵبەت دەکرێ بڵێین ئیسلامی سیاسی بەرهەمهێنەری تیرۆریزمە لەسەر ئاستی دونیادا، چونکە ئەو گرووپە ئیسلامییانە دەخوازن ئیسلام لە شوێنی خۆی بهێڵنەوە و بەسەر ئەوانی دیکەدا زاڵی بکەن، کە دواتر ئەمە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و دواییش تیرۆریزمی ئیسلامی گەشە دەکات گوایە بەرگری لە ئیسلام دەکات!
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-17 18:31:23
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( شاخەوان برایم عەبدوڵڵا، به‌خشکراو له دوڕیان )



لە, وڵاتانی, ئیسلامی, و, عەرەبییەکان, بە, تایبەتی, سەدان, حیزب, و, رێکخراوی, ئیسلامی, سیاسی, دروستبوونە, کە, لە, ژێر, پاساوی, بەرگریکردن, لە, ئیسلام, و, ئەرکی, بانگخوازی, و, جیهادییشاخەوان, برایم, عەبدوڵڵا, به‌خشکراو, له, دوڕیانئیسلامی, سیاسی, بەرهەمهێنەری, تیرۆریزم Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا