ئەڵێن الله ئاگای لە ھەموو شتێکە چۆن ئاگای لێ نەبوو کە شەیتان زەفەری بە حەوا برد؟

بە گوێرەی ئاینە بە ناو ئاسمانییەکان خودا لە پێشدا ئادەمی درووست کرد پاشان حەوا یان ئێڤای درووست کرد . 
ھەندێ ئەڵێن لە پاشماوەی قوڕکارییەکەی کە لە ئادەم مایەوە حەوا (ئێڤای) درووست کرد.
ھەندێکیش ئەڵێن تاقەتی قوڕ شێلانی نەبوو لە پەراسووی ئادەم درووستی کرد.
کەچی نێرەکانی نەوەی ئادەم ھیچ پەراسویەکیان کەم نییە لەگەڵ مێیەکان.
وەکو یەکن، سەیرە !!!
باشە کە ئەڵێن خۆی ئاگای لە ھەموو شتێکە چۆن ئاگای لێ نەبوو کە شەیتان زەفەری بە حەوا(ئێڤا) برد تا وا لە ئادەم بکات سێوە حیزەکە بخوات، بۆچی خودا ده‌که‌وێته‌ پرسیار کردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چوو بووه‌؟
ئێ باشە بۆ خودا ئاسان تر نەبوو شەیتان بە تەنھا دەربکات و ئادەم ئێڤا لەوێ بھێڵێتەوە؟
ئیتر نە پێویستی بە فریشتەی جاسوس ھەبوو ئەعمالەکانی ئێمەی بۆ تۆمار بکەن.
نە پێویستی بەو زیادە مەسرەفە ھەبوو دۆزەخ درووست بکات.
ئایا کاتێ ئادەم و حەوای (ئێڤا) ی درووست کرد دۆزەخ ی درووست کردبوو؟
ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە !!
بۆ کێی درووست کرد بوو؟؟؟
خۆ ئەو کاتە ئادەم سەرپێچی ھیچ فەرمانێکی نەکرد بوو ، بگرە خۆشەویست ترین دروست کراوی خۆی بوو!!!
لە ھەمووی خۆشتر فریشتەکان پێش خودا زانیویانە کاکی سیناریۆ نوس ھەڵەی زۆر زەقی لە سیناریۆ و دەرھێناندا کردووە بە گوێرەی ئەم ئایەتە.
پێش ئەوەی فیلمەکە دەست پێ بکات
ئەوان کۆتاییەکەیان زانیوە !!!


وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (30)
البقرة
کورە چی ئاسمان
ئەوەی تۆ ئەیزانی ئەوان نایزانن؟؟؟؟
ئەوەتا فریشتەکان لەو سەریەوە ھاتوونەتەوە!!!!
کۆتایی فیلمەکەت پێ ئەڵێن!!

لێرەدا کاکی سیناریۆ نووس فێڵ لە فریشتەکان ئەکات !!
ئەچێ بە دزییەوە ھەموو ناوەکان فێری ئادەم ئەکات و بە فریشتەکان ئەڵێ فەرموو ئەوە ئەرزو ئەوە گەز ئەو شتانەی ئادەم ئەیزانێ بزانم ئێوە ئەیزانن؟؟؟
دەی ئەگەر دایکی درۆتان نەگاوە!!!
دەی فەرموون. ئەوان ئاگایان لەو قۆپییە نییە کە ئادەم پێش تاقی کردنەوەکان ماموستاکەی وەڵامی پرسیارەکانی پێداوە.
بە گوێرەی ئەم ئایەتە.
وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (
البقرة 31

ئێ ڕاستیش ئەکات خۆی لە ھەموویان فێڵبازتر بووە ئیتر چۆن فێڵی لێ ئەکرێت.
بە گوێرەی ئەم ئایەتە!!!
وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ 
العمران54
ئینجا ھەندێک ئەڵێن گوایە قورئان
پەنجا ھەزار ساڵ پێش دروست کردنی ئادەم نوسراوە !!!
" كتب الله مقادير الخلائق قبل أن يخلق السماوات والأرض بخمسين ألف سنة " صحيح بخاري
ئیتر نازانم بە پێوەری ساڵی کوێ ؟؟؟
چونکە حەدیسەکە زۆر بەڕوونی ئەڵێ پێش دروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی لەوحی مەحفوز نوسراوە!!!

لە ھەمووی خۆشتر ئەوەیە ھەندێ جار دەستکاری ئەکات !!
ئەگەر چیرۆکەکەی بەدڵ نەبێت بە گوێرەی ئەم ئایەتە.
اذا شاء الله ان يغير ما كتب في اللوح المحفوظ لسبب شاءه الله وأراده , فالله عنده ام الكتاب
فقال تعالى ﴿ :" يَمْحُو اللَّهُمَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ" ﴾
کەچی لە کوشتنی ھابیل دا تاقەتی نەبوو دەستکاری بکات!!!
بە مەرجێک ئەو کاتە تەنھا پێنج شەش کەس ھەبوون لەسەر زەوی!!
بە قسەی کاکی خاوەن لەوحی مەحفوز.
لە ھەمووی سەیر تر لە ھیچ شوێنێکی قورئاندا باسی حەوا نەکراوە !!!
تەنھا بە خێزانی ئادەم بانگ کراوە !! 
کاکی نوسەر بیری چووە ناوی بھێنێت. 
ئەمانە و ھەزاران پرسیاری بێ وەڵام لە دینە بە ناو ئاسمانییەکاندا ھەیە بە تایبەتی ئیسلام .
کە لە دواییدا نەوەکانی کاک ئادەم ھاتوون بۆ کاکی نوسەری پینە ئەکەن و ئەڵێن مەبەستی چی بووە!!!

ئەڵێن ھەموو شتێک لە لەوحی مەحفەزدا نوسراوە
و قورئانیش بێ کەم و کورتییە!!!
کەچی تا ئێستاش لە شرۆڤە کردنی تەواو نەبوون!!
ئاخر چۆن دەڵێی کتێبێکی بێ کەم و کوورتییە کەچی بێ تەفسیر کەس تێ ناگات!!
ئەوە باسی حەدیس و ئیجتیھادی بە ناو زانایان و فەتواکانی موسوڵمانان ناکەم.
کە دەچێتە چوار چێوەی دەسکاری کردنی لەوحەکە.
یەک تۆز بیر بکەوە ئەگەر باوەڕت بە بوونی ئەقڵ ھەیە لە کەللەتدا، نەک لە دڵتدا.


 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-18 21:20:22
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی بێستون دڕه‌یی )



ھەندێ, ئەڵێن, لە, پاشماوەی, قوڕکارییەکەی, کە, لە, ئادەم, مایەوە, حەوا, ئێڤای, درووست, کردھەندێکیش, ئەڵێن, تاقەتی, قوڕ, شێلانی, نەبوو, لە, پەراسووی, ئادەم, درووستی, کردکەچینووسینی, بێستون, دڕه‌ییئەڵێن, الله, ئاگای, لە, ھەموو, شتێکە, چۆن, ئاگای, لێ, نەبوو, کە, شەیتان, زەفەری, بە, حەوا, برد Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا